20 وڵات ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا داده‌نێن
وه‌زیری دارایی 20 ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندنی ده‌سته‌یه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند.
ئه‌م ده‌سته‌یه له لیمیای پایته‌ختی پێرۆ پێك هات و كاری ده‌سته‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵةتی ده‌بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یان پێك هێنا : ئه‌فغانستان، به‌نگلادیش، په‌ربادۆس، بۆتان، فانواتو، ڤێتنام، ته‌یمور، گانا، كینیا، كیریباتی، كۆستاریكا، مه‌دغه‌شقه‌ر، مالدیف، نیپاڵ، رواندا، سانت لوسیا، ته‌نزانیا، تۆفالۆ، فیلیپین و ئیسیوبا. كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌وه به‌ناوبانگن زۆرتر كاریگه‌ری گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایان له‌سه‌ره.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه ده‌رچووه هاتووه ” ئێمه كۆمه‌ڵێك وڵاتی خاوه‌ن داهاتی نزم و ناوه‌ندیین و رووبه‌ری وڵاته‌كانمان بچووكه و له‌سه‌ره‌تای ڕێگاداین بۆ گه‌شه‌و پێشوه‌چوون، وڵاته‌كانمان بیابانی و شاخاوین و به‌ره‌و ده‌ریا نین. ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كانمان نزیك 700 ملیۆن سه‌رنشین ده‌بێت و ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه دژی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا”.
ئامانج له‌و ده‌سته‌یه دروستكردنی سندوقێكی داراییه، كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت پشتگیری ده‌كه‌ن، بۆ به‌كارهێنانی داهاتی سندوقه‌كه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كان.
بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وا له پاریس.
ئاژانسی هەواڵی شەقام نیوز