خرتوخاڵي ددان
20% تا %40 له سه‌تي خرتوخاڵ و تهناسي ددانه‌کان له ميکرۆب پێک دێت که ده‌بێته هۆي هه‌ڵشاندن و له نێوچووني هۆنهي پارێزه‌ري سه‌ره‌کي پوک و دواي ئه‌وه‌ش شلبوون و لهقاني ددان .
باوه که خه‌ڵک هه‌ر جۆره گۆڕانکاري له ڕه‌نگي ددان به خرتوخاڵ و تهناس ده‌زانن و بۆ لابردني ئه‌وه‌ش ده‌چن ددانيان تهناسگيري ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه که بڕێک له گۆڕانکاري له ڕه‌نگي ددان له ڕاستيدا رزانێکه که به شێوازي سرۆشتي به ڕه‌نگي ڕه‌ش خۆي پيشان ده‌دات و له کاتێکدا که زۆرتر و قووڵتر ده‌بێ به شێوازي چاڵ له دداندا ده‌رده‌که‌وێ که له ئاکامدا ده‌بێته هۆي ڕزاني ددان.
هێنێک له گۆڕانکاريهکان له ڕه‌نگي دداندا هه‌ر له بيناي خۆدي ددانه که به شێوازي سرۆشتي له دداندايه و به تهناسگيري لا ناچێ و به تراشيني ددانيش هه‌ر ده‌مێنێ ئه‌وه‌ش به هۆي به‌کار بردني ده‌وا و ده‌رمان له کاتي پێکهاتني ددان يا به هۆي نوقساني له کاتي پێکهاتني ددان و ناتهواوي خوێکان له کاتي درووسبووني ددان ياکوو به هۆي زۆر به‌کارهێناني فلۆرايد ئاوي خواردن و ... بووه .
جۆري سێهه‌مي گۆڕانکاري له ڕه‌نگي ددان به هوي ئه‌و که‌ره‌سته و مادهيهکه که به شێوازي سرۆشتي به کاري دێنين و خرتوخاڵ و تهناسيێک له سه‌ر ددان درووس ده‌کات .
ئه‌و خرتوخاڵه يان به شێوه‌ي ڕهنگدانه يان به شێوه‌ي تهناسه که ده‌بێته هۆي هه‌ڵشاندن و له نێوچوني هۆنهي پارێزه‌ري سه‌ره‌کي پوک و دواي ئه‌وه‌ش شلبوون و لهقاني ددان به بێ ئه‌وه‌ي که خۆدي ئه‌و ددانه گرفتێکي هه‌بێت .
ئه‌و خرتوخاڵ و تهناسانه به باشي به تهناسگيري لا ده‌چن .
ئه‌وه‌ي که گرنگه ئه‌مه‌يه که ئێمه به شێوه‌ي سرۆشتي ئێمه به‌شێکي زۆر که‌مي ئه‌و تهناس و خرتوخاڵه ده‌توانين ببينين و به‌شي هه‌ره گه‌وره‌ي ئه‌و تهناس و خرتوخاڵه به هه‌ڵشاندن و له نێوچوني هۆنهي پوک له ژێرهوهيه و له به‌ر چاوي ئێمه‌دا نادياره .
گرنگتر ئه‌وه‌يه که ئه‌و خرتوخاڵ و تهناسانه پر له ميکرۆبي جۆراوجۆره و به مسواک لاناچێت . ئه‌و ميکرۆبانه له نێوان %20 تا %40 له سه‌تي ئه‌و خرتوخاڵ و تهناسانه پێک دێنن و ده‌بێته هۆي ههڵشاندني هۆنهي پارێزه‌ري پوک که به تۆندي چه‌سپاوه به ددانه‌کانه‌وه و شل و لهقيان ده‌کات که به تهناسگيري و پاکردنهوهي ئه‌و خرتوخاڵ و تهناسانه که له سه‌ر ددانهکانمانه ده‌توانين له هه‌ڵشاندن و له نێوچووني پوک به‌رگري بکه‌ين .
له‌به‌ر ئه‌مه پزيشکهکاني ددان راده‌سپێرن که پێويسته به شێوه‌ي ڕێک و پێک ساڵي يه‌کجار ددانه‌کانمان تهناس بگرين و خاڵي گرنگتريش ئه‌وه‌يه که به وردبوونه‌وه له ددانشۆردندا ، درووس بووني خرتوخاڵ و تهناسا به زۆرێ که‌م ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها قوڵاخ و هه‌ستيار بووني ددان دواي تهناسگيري هێور هێور نامێنێ .
پێويسته دواي تهناسگيري ددان له دهمشوري گۆنجاو که‌ڵک وهربگێررێت بۆ ئه‌وه‌ي ببێته هۆي چاک بوونه‌وه‌ي ئه‌و برينانهي که به هۆي ئه‌و خرتوخاڵ و تهناسانه پێکهاتوه .
بهکاربردني هه‌مه کاتي دهمشورهکان زۆر راناسپێررێت و يه‌ک حهوتو دواي تهناسگيري ددان ده‌توانين ئيتر دهمشورهکان بهکارنههێنين .
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ي کهيهان