تکایه له گه‌ڵ یه‌کتر ڕاوێژ بکه‌ن
زۆرێک له دایک و باوکه‌کان نیگه‌رانی ته‌ندرۆستی منداڵه‌کانیانن و له هه‌ر بوارێکه‌وه چاودێریان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وان بیر له‌وه ناکه‌ن که باشترین ده‌رمان بۆ ته‌ندرۆستی منداڵه‌کانیانن ڕاوێژ کردنه له گه‌ڵ ئه‌وان . لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشان ده‌ده‌ن ، ڕاوێژ کردن ته‌مه‌نی منداڵه‌کان زیاتر ده‌کات .
قسه کردن له گه‌ڵ تازه لاو
شایه‌ت بڵێن تازه‌لاوانی ئێمه خۆیان له هه‌موو که‌س ژیرتر ئه‌زانن و له هیچ کارێکیاندا له گه‌ڵ ئێمه ڕاوێژ ناکه‌ن . قه‌ی ناکا ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌موون که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری ژیان بن . به‌ڵام ئێوه ده‌بێ سه‌باره‌ت به کاروو باری خۆتان له گه‌ڵ ئه‌وان ڕاوێژ که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری کۆلتوری ژیان له گه‌ڵ ڕاوێژیان بکه‌ن.
ڕاوێژی بۆ شیرین که‌ن . دایک و باب باشتر له هه‌ر کاه‌سێک منداڵی خۆی ده‌ناسێ که وابوو بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بڕوا به خۆی منداڵه‌کانتان به پێی توانایان ڕاوێژیان لێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بێ وڵام نه‌مێنێ .
ئه‌گه‌ر لاوێک عاده‌ت بدرێته پروه‌رده‌ی ڕاوێژکاری ئه‌وه یارمه‌تی ئه‌و ئه‌دات تا به یارمه‌تی گرتن له مرۆفانی خاوه‌ن ئه‌زموون، هێزی بیری خۆی په‌ره پێ بدات ، هه‌موو لاینه‌کانی هه‌ر بابه‌تێک تاو توێ بکات ، که‌متر ئه‌زموون و هه‌ڵه بکات، زۆرتر پابه‌ندی ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت و بواری دڵ به‌ستن به خوا و ڕاوێژ له گه‌ڵ زانایانی ئایینی خوا بۆ خۆی بڕه‌خسێنێت .
با تا سۆرهییا دیوار لار نه‌ڕوات!
ڕاوێژی بۆ شیرین که‌ن . دایک و باب باشتر له هه‌ر کاه‌سێک منداڵی خۆی ده‌ناسێ که وابوو بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بڕوا به خۆی منداڵه‌کانتان به پێی توانایان ڕاوێژیان لێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بێ وڵام نه‌مێنێ .
یه‌که‌م پفی گۆزه‌گه‌ری ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌کردنه ، یه‌که‌م هه‌نگاوێکه که ده‌بێ دایک و باب هه‌ڵی بگرن و باشترین شێوازیچی ئه‌وه‌یه که دایک و باب له گه‌ڵ لاوه‌که‌یان ڕاوێژ بکه‌ن .. شایه‌ت له خۆتان پرسیار بکه‌ن : مه‌گه‌ر شتی وا ده‌کرێ؟ ڕاوێژ له گه‌ڵ که‌سانێک که شتێک نازانن و که‌م ئه‌زموونن ؟ چۆن گه‌وره له گه‌ڵ بچووکتر له خۆی ڕاوێژ بکات؟ ئه‌مه هه‌مان خشتی یه‌که‌می ئه‌و بناغه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بگه‌نه ئه‌وبڕوایه که "ته‌نیا هه‌موو به یهکو هه‌موو شتێک ده‌زانن". نه‌زانین عه‌یب نیه ، "پرسیار نه‌کردن عه‌یبه" و ... کاتێک گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه ڕاوێژ بکه‌ن له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان؛ لاویش ده‌گاته ئه‌و قناعته که بێ گۆمان ئه‌ویش پێویستی به ڕاوێژ کردن هه‌یه .
ڕاهێنانه‌کان بۆ ڕاوێژ کردن له گه‌ڵ تازه‌لاو
له سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌کردنی ڕاوێژکاری پێویسته دایک و باب به چه‌ند شتی ناسک کاری بۆ ههڵسو که‌وت له گه‌ڵ لاو و تازه لاو سه‌رنج بده‌ن :
شایه‌ت وه‌کوو فلیمه‌کان به ده‌ور مێزێکدا کۆ نه‌بنه‌وه و بڵێن که ئێمه ده‌مانه‌وێ له گه‌ڵ تۆ ڕاوێژ بکه‌ین به‌ڵام له تکنیکی ناودێری که‌ڵک وه‌ربگرن . کاتێک ڕای ئه‌وتان پرسی و ئه‌ویش وڵامی دیه‌وه ، بڵێن : " چ ڕاوێژێکی ورد‌و ژیرانه ، ئه‌م ڕاوێژه زۆر به‌رزه " شایه‌ت وڵامه‌که‌ی ئه‌و به ڕاستی ڕاوێژ نه‌بێ به‌ڵام دووپات کردنه‌وه‌ی وشه‌ی ڕاوێژ بۆ بارهێنانی لاو زۆر کاریگه‌ره .
دایکه‌کان زۆر گرنگن : هه‌رچه‌نده دایکه‌کان عاده‌ت که‌ن که له گه‌ڵ باوکه‌کان ڕاوێژ بکه‌ن و ئه‌م کاره‌ش له به‌ر چاوی منداڵه‌کانیان بکه‌ن ؛ فێرکاری منداڵه‌کان ئاسانتر ده‌بێت . ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که منداڵه‌که‌تان بیر و ڕایێکی باشی بۆ ڕاوێژه‌که‌ی ئێوه نه‌بێ ؛ له‌م کاته‌دا پێی بڵێن سپاست ئه‌که‌م له‌م ڕاوێژت بۆ ته‌واو کردنی بیره‌که‌م که‌ڵک وه‌رده‌گرم . هیچکات ئه‌م ڕه‌سته‌یه نه‌ڵێن که : " خۆم ئه‌مه‌م ده‌زانی" ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیستنی زۆر جاری ئه‌م ڕهستیه ، بۆ هه‌ستی به که‌ڵک بوونی لاو وتێکۆشانی ئه‌و زیانی هه‌یه . ڕاوێژکاری له به‌ر چاوی شیرین و جوان بکه‌ن . دایک و باب باشتر له هه‌ر کاه‌سێک منداڵی خۆی ده‌ناسێ که وابوو بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بڕوا به خۆی منداڵه‌کانتان به پێی توانایان ڕاوێژیان لێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بێ وڵام نه‌مێنێ .
گه‌وره‌کان چۆن ده‌بنه ڕاوێژکار؟
ئێوه وه‌کوو دایک و باب ده‌بێ لاوهکهتان فێر بکه‌ن که له‌گه‌ڵ چ که‌سانێک ده‌توانێ ڕاوێژ بکات و چ کسانێک شیاوی ئه‌وه‌ن ڕاوێژیان له گه‌ڵ بکرێت .
گرنگتر له م پرسیاره که ئایا هه‌ر گه‌وره‌یێک ڕاوێژکاره ؛ ئه‌م پرسیاره جێگای وڵامه که چ کسێک شێاوی ڕاوێژ لێ گرتنه بۆ لاو؟ له خاڵه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی نههجۆلبهلاغه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که : سه‌ره‌تا ڕاوێژکار نابێ ڕژد بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له کارێ که باشتره بۆت به‌ڵام خهرجو تێچوونی هه‌یه دوورت ده‌کات . دوه‌م : ڕاوێژکارێ که ترسنۆک بێ ده‌روونی لاو سست ده‌کات . سێیه‌م : خراپترین ڕاوێژکار ئه‌و که‌سه‌یه که ئه‌و مرۆفانهی که زۆر خه‌تا و هه‌ڵه ده‌که‌ن له گه‌ڵیان ڕاوێژ ده‌که‌ن . که وابوو گهورهێیک که ئه‌م سێ تایبهتمندیه نه‌رێنیه هه‌بێت یا به وته‌ی ئهمیرۆلمۆمنین ( ر .خ) هاوکات له گه‌ڵ یه‌ک توانایی بیر‌و هۆشی و کرده‌وه‌ی چاکی نه‌بێ ناتوانێت ڕاوێژکارێکی باش بێ بۆ هیچ که‌سێک .
کۆکردنه‌وه‌ی : مۆنفارهێد – به‌شی بنه‌ماڵه‌ی ئێرانی تێبیان