• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 92
  • شەممه 15/3/1395
  • رۆژژمێر :

پەتاتە هۆکارێکە بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک


توێژینەوەیەک لەسەر پەتاتە دەریخستوە، خواردنی پەتاتە بەشێوەیەکی بەردەوام و جۆری جیاواز زیانی بۆ تەندروستی هەیە و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن و توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.

 

توێژینەوەكە لە لایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی بۆستن ئەنجامدراوە و دەریخستوە زۆر خواردنی پەتاتە جا بە هەر جۆرێك ئامادەكرابێت، ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیاد دەكات، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ توشبون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی.

بەڕای پسپۆڕەكان گەر پەتاتە هەفتانە زیاتر لە چوار جار بخورێت، ئەوا فشاری خوێن بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشك، ئەو دو حاڵەتەش بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا.

بەپێی توێژینەوەكە گەر خواردنی پەتاتە بە كوڵاوی بێت یاخود برژاو و سورەوەكراو یان خواردنی جپسی پەتاتە ئەوا ئەو كاریگەرییەی هەر دەبێت و زۆر خواردنی لە زیان بەدەر نییە، كاریگەرییە خراپەكانی لەسەر رەگەزی مێ زیاترە.

 

سایتی سبەی