ئاوي شوتي ئازاري ماسولكه‌كان ناهێڵێت
زانايان به‌مدواييه ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه كه خواردنه‌وه‌ي ئاوي شوتي له كاتي وه‌رزش كردن و دواي وه‌رزش كردن ده‌توانێت كاريگه‌ريه‌كي زۆري هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازاري ماسولكه‌كاندا.
به‌هۆي بووني ئه‌سيدي پاراستن (L-citrulline) كه ده‌بێته هۆي چالاكي وه‌رزشكاران و له كاتي وه‌رزش كردنيش ئازاري گيراني ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆي خێرايي پێدان به نه‌هێشتني ئه‌سيدي لاكتيك له ماسولكه‌كاندا.
لێكۆڵينه‌وه‌كان پێشتر كاريگه‌ري ئاوي شوتيان له رێگه گرتن له تووش بوون به نه‌خۆشي دڵ و نه‌هێشتني كۆڵسترۆڵي زيانبهخشي لهشيان ده‌رخستووه.
خواردني ئاوي شوتي به شێوه‌يه‌كي رێك‌وپێك ده‌بێته هۆي كۆنتڕۆڵ كردني كێشي له‌ش و نه‌هێشتني چه‌وري خوێن.
بۆيه پێويسته ئاوي شوتي رۆژانه له به‌رنامه‌ي خۆراكي دابنێن به تايبه‌تي وه‌رزشكاران.
ته‌ندروستي
Nrt2