خواردنى توور زۆر به‌سوده
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى که به‌هۆى خواردنى تووره‌وه له ده‌مى مرۆڤه‌کاندا درووست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێته ڕێگر له‌وه‌ى که ئيتر توور نه‌خۆێن، چوونکه ئه‌و سووده‌ى که له‌خورادنى تووردا ده‌ستمان ده‌که‌وێت له‌که‌م سه‌وزه‌ى ديکه‌دا به‌ده‌ست ده‌که‌وێت.
له ڕووى ته‌ندرووستيه‌وه خواردنى توور زۆر باشه بۆ ڕێگرتن له تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و لابردنى به‌ردى گورچيله و به‌هێزکردنى بينايى چاوو که‌مکردنه‌وى ئيلتيهاب له له‌شدا و چاره‌سه‌رێکى زۆر باشيشه بۆ جومگه کانى قاچ و پشت ئێشه.
گرنگى توور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونى ڤيتاميناتى A-B-C و کبريت و يۆد و ئاسن و کالسيۆم. توور يارمه‌تى کردنه‌وه‌ى ئيشتيها ده‌دات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که ئيشتيهايان که‌مه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى که به‌هۆى خواردنى تووره‌وه له ده‌مى مرۆڤه‌کاندا درووست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێته ڕێگر له‌وه‌ى که ئيتر توور نه‌خۆێن، چوونکه ئه‌و سووده‌ى که له‌خورادنى تووردا ده‌ستمان ده‌که‌وێت له‌که‌م سه‌وزه‌ى ديکه‌دا به‌ده‌ست ده‌که‌وێت.
دواى چه‌ندين لێکۆڵينه‌وه‌ى زانستى د.کريس سميس راوێژکارى خۆراک و بانگهێشتکارى خۆراکى رووه‌کيي، وه‌ک شێوازێک بۆ به‌ده‌ستهێنانى چالاکى و به‌ژنێکى رێک گه‌يشته ئه‌م راستييانه:
توور چه‌ورى ده‌توێنێته‌وه‌و له قه‌ڵه‌وى رزگارت ده‌کات، چونکه ده‌رکه‌وتووه که توورى سپى ياريده‌ده‌ره بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى زيادو کێشى زۆر، هه‌روه‌ک د.سميس جه‌ختيده‌کاته‌وه که سه‌وزه گه‌ڵاييه‌کان هۆکارى کاريگه‌رن بۆ دابه‌زاندنى کێش، له‌به‌رئه‌وه پسپۆڕانى خۆراک راده‌سپێرن که بڕى ئه‌و سه‌وزه‌يه له ژه‌مه خواردنه‌کاندا له 25-35% که‌متر نه‌بێت، جا به کاڵى يان به لێنراوى بخورێت.
جه‌ماوه‌رنيوز