هۆشدارى ده‌درێت له به‌كارهێنانى مۆبايل و ئايپاد به‌ر له خه‌وتن
توێژه‌رانى زانكۆى پادشايه‌تى له له‌نده‌ن رايانگه‌ياند، به‌كارهێنانى مۆبايل و ئايپاد و لاپ‌تۆپ به‌ر له خه‌وتن سه‌رده‌كێشێت بۆ زۆر كێشه‌ى ته‌ندرووستى گه‌وره.
هه‌رچه‌نده مۆبايل و ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له ژيانى رۆژانه‌مان، به‌ڵام پزيشك و شاره‌زايان و توێژينه‌وه زانستييه‌كانيان ده‌رخه‌رى ئه‌و راستييه‌ن ئه‌و ئامێرانه زيانيان بۆ سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه و هه‌ندێكيان زيانه‌كانيان زۆرتر به‌ر كۆئه‌ندامى ده‌ماره‌خانه ده‌كه‌وێت.
دواى توێژينه‌وه‌يه‌ك كه له زانكۆى پادشايى له‌نده‌ن له‌سه‌ر 125 هه‌زار منداڵ و مێرمنداڵى نێوان ته‌مه‌نى 6 تا 19 ساڵى ئه‌نجامدراوه، شاره‌زايان تێبينيان كرد، ئه‌و منداڵانه‌ى مۆبايلى زيره‌ك و كۆمپيوته‌ر و ئايپاد به‌ر له خه‌وتن به‌كارده‌هێنن به ده‌ست ماندووبوون و لاوازيى و سستى له كاتى رۆژدا ده‌ناڵێنن.
زانايان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌بوونى ئامێرى ته‌كنۆلۆژى له ژوورى خه‌ودا سه‌رده‌كێشێت گرژبوونى به‌رده‌وام له كۆئه‌ندامى ده‌ماره‌خانه‌ى منداڵ و مێشكۆڵه‌شيان به‌رده‌وام له حاڵه‌تى ئاماده‌ييدايه بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر په‌يامێك له مۆبايل ياخود ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى به‌رده‌ستيانه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تێكچوونى خه‌و ده‌بێته هۆى درووستبوونى كێشه‌ى ته‌ندرووستى گه‌وره له‌وانه تێكچوونى سيستمى حه‌زى خواردن و به‌رزبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى رێژه‌يى قه‌ڵه‌وى و سست بوونى چالاكى سيستمى به‌رگرى جه‌سته و وه‌ستانى گه‌شه.
بۆ رێگرتن له‌و كێشانه زانايان ئامۆژگارى دايك و باوك ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانيان له به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان له ژوورى خه‌وتندا قه‌ده‌غه بكه‌ن و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن سرووشتى خه‌وتن و شێوازه‌كانيان به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووستانه رێكبخه‌ن.
سایتی کوردستان 24