ئاسانترین رێگە بۆ پاککردنی هێلکە
پاککردنی توێکڵی هێلکەی کوڵاو کارێکی ورد و بێزارکەرە و زۆرجار پارچەیەکی بچوکت لەبیر دەچێت و خوانەکەت لێ ناخۆش دەکات، رێگەیەکی سادە هەیە بۆ ئاسانکردنی ئەم کارە.
لە کاتی کوڵاندنی هێلکەدا، یەک کەوچکی چا پاودەری سۆدە بکە نێو ئاوەکەوە، پاشان هەر بە شێوەی ئاسایی هێلکەکان بکوڵێنە و لە کاتی لابردنی توێکڵەکەیاندا بۆت دەردەکەوێت کە زۆر بە ئاسانی لێی دەبێتەوە.
بە پێێ زانیارییەکان، هێلکەی فرێش ئاستی ترشی بەرزە و بە کوڵاندنی لەناو سۆدەدا ئەم ترشییەی کەم دەبێەت و رەقی توێکڵەکە کەم دەبێتەوە.
ئەم رێگەیە لە یەکێک لە بەرنامە بەیانیانەکانی ئەمریکادا خرایە روو.
خەندان لایف