• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 88
  • سێ شەممه 5/5/1395
  • رۆژژمێر :

بۆ پارێزگاركردن له‌ چاوه‌كانت

چاو كه‌ یه‌كێكه‌ له خۆشه‌ویسترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌ركاتێكیش مه‌ترسییه‌ك له‌چوارده‌ور هه‌بێت كه‌سه‌كان ده‌ستده‌گرن به‌چاویانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ مه‌ترسی به‌دوربێت. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر پارێزگاری له‌ چاوه‌كان بكرێت، خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ ڕه‌چاو بكه‌:

1.چاوی باشترت ده‌وێت... ئه‌وا باشتر بخۆ
پارێزگاری كردن له‌ چاوه‌كانت له‌و خوارنانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ده‌یخۆێت.
(ئۆمێگا 3 و ڤیتامینی بی وسی و ئی) .. (سه‌وزه‌ وه‌ك سپێناخ) ... (ماسی تونا و سه‌له‌مۆن و هه‌ر ماسییه‌كی تر كه‌ ڕۆنه‌ به‌سووده‌كانی تێدایه‌) .. (پاقله‌مه‌نی و چه‌ره‌سه‌كان و هێلكه‌ كه‌ پڕۆتینین)

2.دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان.
جگه‌ره‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكرنی نه‌خۆشی بۆ سییه‌كانت و كارییگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاوه‌كانیش.

3.چاویلكه‌ی به‌رخۆر به‌كاربهێنه‌
ئه‌و جۆره‌ چاویلكه‌یه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ بۆت ده‌بێت بۆ پاراستنی چاوه‌كانت له‌ تیشكی زیانبه‌خشی خۆر.

4..سه‌لامه‌تی له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌:
ئه‌گه‌ر شوێنی ئیشه‌كه‌ت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ پارچه‌ی گه‌وره‌ ده‌ربچێت و به‌ر چاوه‌كانت بكه‌وێت ئه‌وا چاویلكه‌ی پارێزه‌ر به‌كاربێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانت سه‌لامه‌ت بن له‌ هه‌رجۆره‌ مه‌ترسییه‌ك یاخود جۆرێك وه‌رزش ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌رزشه‌كانی سه‌ر سه‌هۆل یاخود مه‌له‌كرن.
 
5.دوور بكه‌وره‌وه‌ له‌ سكرینی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت:
گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌ماشای شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌وا تووشی ووشك بوونه‌وه‌ی چاو، ته‌ڵخ بینین، كێشه‌ی سه‌رنجدان و ئازاری شاهن و مل ده‌بیت.

6.سه‌ردانی پزیشكی چاو بكه‌ جار جار:
هه‌موو كه‌سێك به‌ گه‌وره‌ و بچووك و منداڵه‌وه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌لامه‌تی چاوه‌كانمان دڵنیا بین .. پزیشك ده‌توانێت بزانێت چ نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌:تۆڕی هەواڵی کوردی