یەكەم پارشێو چی بخورێت باشە
لەسەرەتای ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزاندا جەستەی مرۆڤ بەتەواوەتی ئامادە نیە بۆ ئەوەی لە خۆراك داببڕێت بۆ ماوەیەكی زۆر ، بۆ ئەوەش باشتر وایە لەیەكەم پارشێودا ئەم خۆراكانە لەبیر مەكەن بۆ ئەوەی ڕێژەی شەكری ناو خوێن جێگیر بێت و زیان بەتەندروستیتان نەگات.
هەوڵبدەن سەوزە و میوە بخۆن كەبڕێكی باش ئاو لەپێكهاتەیدا هەیە هاوكات باشتر وایە ئەو جۆرە پەنیرانە بخۆن كە خوێی تێدانیە و ماست و شیریش دوو خۆراكی بەسوودن .
پاقلەمەنیەكان زۆر بەسوودن چونكە ماوەی نۆ كاتژمێر لە گەدەدا دەمێنێتەوە ئەمەش هەستكردن بەبرسێتی كەمدەكاتەوە ،باشتر وایە نان بەشێك بێت لەم ژەمە و بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە.
ئەو خۆراكانەی نابێت لە پارشێودا بخۆرێت، خواردنە سوورەوكراوەكان و شەربەتی شیرین و خواردنی چەور و سوێر و هەرخواردنێك كەبڕێكی زۆر بەهاراتی پێوە كرابێت .
سەرچاوە:وێستگە ستایل