5 خۆراكي پێويست بۆ پياوان
7% پياوان دووچاري كه‌مي مه‌گنسيۆم و ڤيتامين D و B12ده‌بن. به پێي راپۆرتي گۆڤاري health بڵاوي كرده‌وه كه خواردني 5 ماده‌ي خۆراكي بۆ پياوان پێويستن كه له خواره‌وه ئاماژه‌يان پێ ده‌كه‌ين.
1ـ ڤيتامين D: خواردني ڤيتامين D بۆ بووني ئێسقانێكي ته‌ندروست پێويسته و كه‌مي ئه‌م ڤيتامينه ئه‌گه‌ري سه‌رهه‌ڵداني جه‌ڵته‌ي دڵي لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
2ـ مه‌گنسيۆم: توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه پياوان به رێژه‌يه‌كي زۆر دووچاري مه‌گنسيۆم ده‌بنه‌وه و رۆژانه ته‌نيا 80% له 400 ميلي گرام مه‌گنسيۆم وه‌رده‌گرن و به خواردني خۆراكه‌كاني وه‌كو فاسۆلياي سپي ده‌توانن ئه‌م كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
3ـ ڤيتامين B12: كۆمه‌ڵه چاره‌سه‌رێك وه‌كو دژه شه‌كره رێگه له هه‌ڵمژيني ئه‌م ڤيتامينه ده‌گرێت و ده‌توانن ئه‌م ڤيتامينه له گشت جۆره‌كاني دانه‌وێڵه به‌ده‌ست بێنن.
4ـ پۆتاسيۆم: توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه رۆژانه پياوان ته‌نيا ده‌توانن 60 – 70% پۆتاسيۆم وه‌ربگرن. مۆزێك نزيكه‌ي 400 ميلي گرام و نيو ئاڤاكادۆش 500 ميلي گرام پۆتاسيۆمي تێدايه.
5ـ يۆد: باش‌ترين رێگه بۆ وه‌رگرتني يۆد، خوێيه. هه‌ر‌وه‌ها له رێگه‌ي خواردني شير و ماسي و هێلكه و ماستيش ده‌توانن ئه‌م ماده‌يه به‌ده‌ست بێنن.