ڤيتامين پاره خه‌ساركردنه
دواي ئه‌وه‌ي ده‌يان مليۆن كه‌س رۆژانه هه‌وڵي خواردني رێژه‌يه‌كي زۆري ڤيتامينيان ده‌دا به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ي كه‌له‌نێو ميوه‌و سه‌وزه‌كاندا هه‌يه،
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌زانايان له‌و خه‌ونه رايانچڵه‌كاندن و پێيان راگه‌ياندن ئه‌وه ته‌نيا پاره خه‌ساركردنه و پێناچێت هيچ سودێكي ته‌ندروستي هه‌بێت و له‌وانه‌يه زيانيشي هه‌بێت.
به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه ته‌ندروستييه‌ي كه‌له‌سه‌ر نيو مليۆن كه‌س كراوه ده‌ركه‌وتوه كه‌ڤيتامينه‌كان سودێكي روون و دياريان نيه، هه‌رچه‌نده يه‌ك له‌سێ كه‌س له‌بريتانيادا ڤيتامين ده‌خۆن. ئه‌و زانيارييانه به‌رهه‌مي توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێي ئه‌كاديمه‌كاني زانكۆي (وارويك) و كۆليژي (جۆنز هۆبكنز)ي پزيشكييه له‌بالتميۆر له‌ئه‌مريكا، كه‌تێيدا توێژه‌ران داوا له‌گه‌نجه‌كان ده‌كات كه‌ڤيتامين نه‌خۆن به‌و رێژه زۆره چونكه زيانيان پێده‌گه‌يه‌نێت. له‌وباره‌يه‌وه (ادگار ميله‌ر) له‌كۆليژي جۆنز هۆبكنزي پزيشكييه‌وه رايگه‌ياند كۆمپانياكاني پيشه‌سازي ڤيتامين ناچارمان ده‌كه‌ن كه‌زياتر بيربكه‌ينه‌وه‌و وا تێبگه‌ين كه‌سيستمي خواردنه‌كه‌شمان ته‌ندروست نيه، و ته‌نيا ڤيتاميينه پشكي ئه‌وه ده‌داته‌وه. ئاماژه‌ي به‌وه‌شكرد به‌وپێيه‌ي مرۆڤ ڤيتاميين له‌نێو سه‌وزه و ميوه‌وه وه‌رده‌گرێت كه‌واته پێويستي به‌وه‌نابێت ڤيتاميني تر وه‌ربگرێت چونكه له‌وباره‌دا زياده ده‌بێت و زياني پێ ده‌گه‌يه‌نێت
ته‌ندروستي
SNNC