• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 199
  • چوار شەممه 6/9/1392
  • رۆژژمێر :

زانياري ته‌واو له‌سه‌ر گۆشتي زياده‌ي له‌ش 

ئەو گۆشتە زيادەيەي لەسەر پێستت هەستي پێدەكەي لە ناوەڕۆكێك لە ڕيشاڵي كۆلاجيني و چەورييە خانە و دەمارەخانە و بۆريي خوێن پێكهاتووە و بە پێستێكي تەنك  داپۆشراوە…كە سەيريشي دەكەي پارچە گۆشتێكي قەبارە بچووكە ( لە سەرە دەرزييەكەوە  هەتا دەنگە ترێيەك ) و بە ملێكي باريك بەستراوە بە پێستي لەشەوە… كێ‌ تووش دەبێت؟

46%ي ژنان و پياوان بەدرێژايي تەمەنيان تووشي ئەم حاڵەتە دەبن، بەڵام زياتر لە چەند گرووپێكي خەڵكاندا بڵاوە، وەك: سكپڕي، قەڵەوي، شەكرە .

زياتر لە كوێي لەشدا هەن؟

زياتر لە درزەكاني  پێستي مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمك، ڕووكاري ناوەوەي باڵ و پێڵووي چاودا هەن…زيانبەخشن؟

هەرچەندە پێكهاتەيان لە وەرەم دەچێت، لەم ڕووەوە سەلامەتن…بەڵام زۆر جار كە دەلكێن بە خشڵەوە يان زۆر لە  جل دەخشێن يان كاتي تاشين دەبڕرێن كەسەكە بێزار دەكەن و هەندێ‌ جار خوێنيان لێدێت و  لەوانەشە دواتر تووشي هەوكردن ببن .

لە چييەوە تووش دەبين؟

تا ئێستا هۆكاري تەواوي نەزانراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ پسپۆڕاني پێست لۆمەي ئەمانە دەكەن:

-لێخشاني زۆري دوو ڕووي پێست لە  يەكتر .

-هۆرمۆنەكان، وەك لەكاتي سكپڕيدا .

-كەمبوونەوەي هەستەوەري خانەكان  .

بۆ كاري ئەنسۆلين، وەك لە شەكرەدا .

-ڤايرۆسي hpv

-ناياسايي بەكارهێناني

ستيرۆيدەكان لەلايەن ئەو گەنجانەي سەرگەرمي لەشجوانين .

چارەسەر چييە؟

بەهۆي ئەوەي بێ‌ زيانە، گۆشتي زيادە زياتر بەمەبەستي جوانكاري لادەبرێ‌، ئەوەش بە يەكێ‌ لەم ڕێگايانە و لەڕێگەي پزيشكەوە:- لەناوبردني كارەبايي

- گەياندنە پلەي زۆر نزمي گەرمي و مراندني شانەكە بە نايترۆجيني شل

- گرێدان، ئەويش بە بەستني و پچڕاندني سووڕي خوێن بۆ گۆشتە زيادەكە

- لابردن بە نەشتەرگەرييەكي بچووك

کورد هیلس