• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 520
  • سێ شەممه 7/8/1392
  • رۆژژمێر :

6 سەرچاوەي خۆراكي دەوڵەمەند بە ئاسن

ئاسن رەگەزێكي پێويستە كە يارمەتي لەش دەدات ئۆكسجين بە گشت ئەنداماني لەش بگات. لە كاتي كەمي ئاسن، ئۆكسجين ناتوانێت بە گشت بەشەكاني لەش بگات و لە ئەنجامدا، لاوازي و هيلاكي و كەمخوێني لێ دەكەوێتەوە. لێرەدا ناوي چەند خۆراكێك دەبەين كە دەوڵەمەندن بە ئاسن: 

1ـ گۆشت: گرنگترين سەرچاوەي ئاسنە. چەند پارچە گۆشتێك بێ چەوري لەگەڵ سەوزەكان باشترين رێگەي بەرز كردنەوەي ئاسني لەشە. گۆشت نەك سەرچاوەي سەرەكي ئاسنە، بەڵكو توانەوەي ئەو خۆراكانەش ئاسان دەكات كە لەگەڵ گۆشت دەخورێن وەكو نان و سەوزەكان. 

2ـ ميوە و ئاوي ميوە: ميوەكاني وەكو سێو و هەنجير و پرتەقاڵ و مۆز سەرچاوەيەكي سەرەكي ئاسنن و هەروەها ئەو ڤيتامينانەيان تێدايە كە يارمەتي توانەوەي ئاسني ئەو خۆراكانە دەدات كە لەگەڵ ئاوي ميوەدا دەخورێن.

3ـ روەكە وشك كراوەكان: ئەوانە نەك تەنيا بۆ مەبەستي چارەسەري بەكار دێن، بەڵكو سەرچاوەي سەرەكي ئاسن و كانزاكانن. ئەم روەكە وشكانە وەكو شمڵي و پونگي كوێستاني و تاوڵە و كەرەوز و نەعناع ئەگەر لە سيستمي خۆراكيدا بن ئاسن بە لەش دەگەيەنن.

 

گرنگترين سەرچاوەي ئاسنە. چەند پارچە گۆشتێك بێ چەوري لەگەڵ سەوزەكان باشترين رێگەي بەرز كردنەوەي ئاسني لەشە. گۆشت نەك سەرچاوەي سەرەكي ئاسنە، بەڵكو توانەوەي ئەو خۆراكانەش ئاسان دەكات كە لەگەڵ گۆشت دەخورێن وەكو نان و سەوزەكان.

4ـ جگەر: جگەر سەرچاوەيەكي گرنگي ئاسنە و بە تايبەتي بۆ ژناني دووگيان زۆر پێويستە. هەوەرها جگەر زۆربەي ڤيتامينەكاني تێدايە و بۆ چارەسەر كردني كەمخوێني بەكار دێت.

5ـ هێلكە ماسي : سەرچاوەي سەركي ئاسنە. هەرچەندە وەكو خۆراكێكي مۆدێرن لەبەرچاو گيراوە.

6ـ قەيسي وشك كراوە: جگە لەوەي بە ئاسن دەوڵەمەندە، ڤيتامين A و پۆتاسيۆمي تێدايە و بە داناني لە سيستمي خۆراكي رۆژانەدا بڕێكي زۆر ئاسن بە لەش دەگات. 

ته‌ندروستي

Nrt2