• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2592
  • پێنج شەممه 6/4/1392
  • رۆژژمێر :

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ريمي سائێب

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ريمي سائێب يه‌کێک‌ له زاته‌ پاک و بێگه‌رده‌کاني بواري ئه‌ده‌ب وهونه‌ري ده‌ڤه‌ري سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا" مه‌لا که‌ريم سائێب "ه‌ . مه‌لا عه‌بدولکه‌ريمي سائێب ناسراو به‌"زاري" ساڵي 1325کۆچي به‌رانبه‌ر 1905زايني له‌ گوندي "ئاره‌بوغڵوو"ي ناوچه‌ي فه‌يزوڵڵابه‌گي سه‌قز له‌دايک بوه‌ له 27 جۆزه‌رداني ‌ساڵي 1360هه‌تاوي به‌رانبه‌ر 1982زاييني کۆچي دوايي کردوه‌و هه‌رله‌ گۆنده‌که‌ي خۆي واته‌ "ئاره‌بوغڵووي سه‌رو" ئه‌سپه‌رده‌ي خاک کراوه‌. 

مامۆستا "زاري"ديوانه‌ شێعرێکي به‌300 لاپه‌ڕه‌وه‌ به‌جێهێشتوه‌ که‌ پێکهاتوه‌ له‌ هه‌شتاوهه‌شت غه‌زه‌ڵ و په‌نجاوشه‌ش قه‌سيده‌ و هه‌ڤده‌ پێنج خشته‌کي و بيست ويه‌ک مه‌سنه‌وي و چوارده‌ شێعري نێشتماني وشه‌ست وشه‌ش شێعري ئاييني وهه‌ڤده‌ شێعريشي فارسي يه‌ ، هه‌روه‌ها به‌سه‌ره‌هاتي له‌يلێ ومه‌جنووني هه‌ربه‌ناوي"له‌يلێ ومه‌جنوون" به‌ ‌ داڕشتنێکي ديکه‌وه‌ هۆنيوه‌ته‌وه‌.

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ريمي سائێب يه‌کێک‌ له زاته‌ پاک و بێگه‌رده‌کاني بواري ئه‌ده‌ب وهونه‌ري ده‌ڤه‌ري سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا" مه‌لا که‌ريم سائێب "ه‌ .

له‌ بابه‌ت ئه‌وه‌ي بۆچي "زاري"يه‌ خۆي له‌ شێعرێکي فارسيدا ئاوه‌ها ده‌نووسێت:

دلي دارم بسان بوته‌ در تاب

وزوخون ميچکدوزديده‌ خوناب

خليده‌ خارهجران در رگ وجان

نشسته‌ زاغ نوميدي به‌ بستان

لگدکوب ستم باشد وجودم

نميدانم از اين سودا چه‌ سودم

گل عمرم شده‌ پژمرده‌ از غم

تنم بي حس بسان مرده‌ ازغم

چنان گشتم زبون وعاقبت شوم

دراين ويرانه‌ شد هم لانه‌ام بوم

چنان آشفته‌ وزارونزارم

که‌ بر خود نام "زاري" ميگزارم.

لێره‌دا چه‌ند شێعر وه‌ک نموونه‌ ئه‌خه‌ينه‌ به‌رسه‌رنجي خوێنه‌راني ئه‌م وتاره‌ ‌ :

تا له‌به‌رچاوي ، مقامت سه‌رگلێنه‌ي چاومه‌

گه‌رله‌به‌رچاوم نه‌بي، جێگه‌ت دڵي فه‌وتاومه

گه‌ردي ئاهم بۆ ئه‌وه‌ي نه‌گرێت داماني که‌وات

ئاوپاشي رێ، وه‌زيفه‌ي چاوي پڕخوێناومه‌

وامه‌زانه‌ خادمێکي غايبم هه‌رجێ ئه‌چي

سايه‌باني سه‌روي قه‌ددت رۆحي لێقه‌وماومه‌

دوێ له‌ باغا تووشي گوڵ بووم وتي: چۆني؟ وتم:

بولبولي تۆ مات، سۆزي خاتري شێواومه‌

پي وتم بۆ وا سه‌ري خۆڵاويه‌ دڵبه‌ر، وتم

وه‌ي له‌دووري شه‌معي روخسارت قوڕه‌ پێواومه‌

له‌م بياباني فيراق وشاره‌زووري هيجره‌دا

روئيه‌تي به‌رقي جه‌ماڵت شه‌ربه‌ت وبه‌فراومه‌

"زاري" شێوابوو وه‌لێ هوشياره‌ ئيستاکه‌ گه‌لێ

چونکه‌ شه‌وقت هه‌مده‌مي ئه‌قڵي په‌ري لێ داومه‌.

--------------------------------------------------------------

قورباني ده‌مت بم که وه‌کوو کاني نه‌باته‌

هه‌ي هه‌ي غه‌ڵه‌تم وت که‌ قسه‌ي ئاوي حه‌ياته

هه‌رنوکته‌ که‌به‌ولێوه‌شه‌که‌رباره‌ئه‌فه‌رمووي

سه‌دشاديه‌ بۆگوێگروسه‌دعيزز ونه‌جاته‌

شابازي خه‌ياڵم که‌ شکا باڵي فڕيني

وه‌ک ته‌يري دڵم پابه‌سي گێسووي سياته‌

زه‌ڕڕاتي وجوودم له‌ سه‌رم تا به‌ري پێ

په‌روه‌رده‌ به‌شيري شه‌که‌ري مێهر و وه‌فاته

بڕوانه‌ که‌ ئه‌م لاشه‌ زه‌عيفه‌ قه‌فه‌سێکه‌

جێي بولبولي شه‌وقي قه‌دو روخساري چراته‌

سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ بڕوانه‌ تماشاکه‌ ببينه‌

کوژراو وبرينداري موژه‌ت پڕ به‌ وڵاته‌

ئه‌و گه‌رده‌ له‌داوێني که‌واکه‌ت که‌ ئه‌نيشێ

گياني ئه‌منه‌ مايلي ماچي به‌ري پاته‌

بۆ ده‌فعي به‌ڵاو ئافه‌ت وئازاري جه‌ماڵت

دڵ هه‌روه‌ک‌وو رۆحم سپه‌ري تيري قه‌زاته‌

مێحرابي موناجاتي مني"زاري" يه‌ ئه‌برۆت

له‌و گومبه‌زه‌دا مه‌وريدي سه‌د فه‌يزوبه‌راته.

--------------------------------------------------------------

تماشاکه‌ سه‌في په‌رچه‌م له‌سه‌ر کوڵمي په‌رێشانه‌

‌به‌ قامه‌ت سه‌روي بوستان وبه‌ روو خورشيدي تابانه‌

به‌ باغي روويدا بولبول ئه‌گه‌رجارێ گوزه‌رکا

هه‌تا رۆژي قيامه‌ت دێت، ناڵان وغه‌زه‌ڵخانه‌

به‌شيريني جه‌ماڵي تۆيه‌ شيرين، تاڵي ئه‌وقاتم

له‌ سايه‌ي قامه‌تي تۆيه‌ "قه‌به‌غڵوو" ئه‌رمه‌نستانه‌

به‌ ره‌سمي دڵبه‌ري ساده‌ي به‌ شێوه‌ي وه‌ک زوڵه‌يخاوه‌

به‌ کۆڵانا گوزارێ که‌ هه‌تا شێخت له‌سه‌ربانه‌

له‌ چاوي مه‌ست ومه‌مکي پڕ چنگ وخاڵي ئاوێزي

پياڵه‌ وقه‌ندوچا حازر بفه‌رموو"زاري" ميوانه‌.

--------------------------------------------------------------

رادیو کوردی