ڕێوڕه‌سمي پيرشاليار
ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه بنچينه و بنه‌ڕه‌تي له بڕوا و باوه‌ڕي ئوستووره‌يي و ئايينه کۆنينه‌ي کورده‌کان هه‌يه . جه‌ژني زه‌ماوه‌ندي پيرشاليار ( شه‌هريار) ڕێوڕه‌سمێکي زۆر کۆنه . له سه‌رچاوه نووسراوه مێژووييه‌کان دا هاتوه پيري زاناي ئاييني له پێشه‌وا ئايينيه‌کاني زه‌ر‌ده‌شت به ناوي پير شاليار له لاي خه‌ڵکي هه‌ورامان زۆر ڕێزي هه‌يه و کتێبه‌که‌ي به غه‌واروکان نيشان ناده‌ن و وشه‌کاني له جياتي قسه‌ي نه‌سته‌ق ده‌کار ده‌ڕوات . جه‌ژني گه‌وره‌ي خه‌ڵکي هه‌ورامان له ڕێبه‌ندان دا که ساڵڕۆژي پێکهێناني ژياني هاوبه‌ش ئه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ . ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هه‌موو ساڵ له ڕێبه‌ندان له سه‌ره‌تاي چله‌ي بچووک له سێ قۆناغ و له سێ حه‌وته‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ .
ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه بنچينه و بنه‌ڕه‌تي له بڕوا و باوه‌ڕي ئوستووره‌يي و ئايينه کۆنينه‌ي کورده‌کان هه‌يه . جه‌ژني زه‌ماوه‌ندي پيرشاليار ( شه‌هريار) ڕێوڕه‌سمێکي زۆر کۆنه .
له حه‌وته‌ي هه‌وه‌ڵي ڕێبه‌ندان ئه‌و گوێزانه که له باخي پيرشاليارئه‌چنيێت بۆ خه‌ڵک ده‌نێريێت و خه‌ڵکيش له ده‌سپێکردني ڕێوڕه‌سمه‌که ئاگادار ده‌بن . له دووهه‌مين قۆناغي ڕێوڕه‌سمه‌که که شه‌وي چوارشه‌ممه‌ي داهاتوو ده‌س پێ ده‌کات منداڵه‌کاني دێهات پێش له هه‌ڵاتني خۆر بۆ سه‌ربان ده‌چن و به خوێندنه‌وه‌ي هه‌ڵبه‌ست و وه‌رگرتني دياري له خه‌ڵک هه‌واڵ له خۆرهه‌ڵاتن و ده‌س پێ کردني ڕێوڕه‌سمي قورباني ئه‌ده‌ن . ده‌رکه‌وتني تيشکي خۆر نۆبه‌ي قورباني کردني مه‌ڕه‌کان و مانگاکانێ که نه‌زري خه‌ڵکه ئه‌گه‌يێت . پاش به‌ش کردني گۆشت له نێوان خه‌ڵک دا کاتي شه‌وهه‌موو پياوه‌کان له ماڵ پيرشاليار کۆ ده‌بن و گرووپ گرووپ له جێگاي تايبه‌تي تايفه‌ي خۆيان داده‌نيشن و بۆ مواره‌کي زنجيره‌يێک ته‌زبێحي چێوي دانه درشت و ته‌ختي کڵاشي به جێ ماوه له پير ماچ ده‌که‌ن . پاشان ڕێوڕه‌سمي ده‌ف لێدانن و خوێندني نزا و ويرد ده‌ست پێ ده‌کات.
له سێهه‌مين هه‌يني ڕێبه‌ندان پياوان بڕێ نان به شکڵي جه‌غزي ته‌ڵايي له ئاردي گه‌نم و کاکڵي بايه‌مي کوتراو پێک دێنن و به گياي وشک ده‌يڕازێنن و بۆ سه‌ر زياره‌تگه‌ي پيرشالياري ده‌به‌ن . پاشان نانه‌کان له‌سه‌ريه‌ک ده‌چنن و وردي ده‌که‌ن و به ماستۆ له نێوان کۆبووه‌کان بڵاوي ده‌که‌ن .
هه‌موو ساڵێک له حه‌وته‌ي دووهه‌مي گوڵان خه‌ڵکي هه‌ورامان و دێهاته‌کاني ده‌وروبه‌ر بۆ ته‌به‌ڕک و چاک بوونه‌وه‌ي نه‌خۆشه‌کان که‌رتێ له ته‌خته به‌ردي ته‌نيشتي و قه‌راخي زياره‌تگه‌ي پيرشاليار هه‌ڵده‌که‌نن و ده‌گه‌ڵ خۆيان ده‌به‌ن . ئه‌وان باوه‌ڕيان به‌مه هه‌يه که که‌رامه‌تي پيرشاليار هۆي ته‌به‌ڕکي ئه‌م به‌رده بووه و هه‌رچي ساڵه سه‌رله‌نوێ سه‌وز ده‌بێت .
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هاوکات ده‌گه‌ڵ جه‌ژني سه‌ده به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاوا به زه‌ين ده‌گه‌يێت که دياريێک له ڕۆژگاري په‌رستني ميهر له‌م سه‌رزه‌ويه‌دايه.