سهماي کوردي ( هه‌ڵپه‌رکێ )
سهماي کوردي
سهماي کوردي که به ناوي هه‌ڵپه‌رکێ له ناو خه‌ڵکي کوردووستان بير لێ ئه‌کرێت به جوانيێکي تايبه‌ت ئاوێنهيێکي باڵانوێن له ژياني ڕابردووي ئه‌م خهڵکهيه که به شکڵي زيندوو له ئيمڕۆ دا و له وجود ئه‌وانا له حه‌ره‌که‌ت و ره‌وت و پرۆسهدايه . ئه‌گه‌ربه سه‌رچاوه و هۆي وهديهاتني ئه‌م هونه‌ره سه‌رنج بده‌ين ده‌بێ بڕوا بده‌ين که ئه‌م هونه‌ره بێخ و بنچينه‌ي له ناو ژيان و ئيش ڕۆژانه وه‌کوو جووتێري ، بڕوا ئايينيه‌کان ، ڕێوڕه‌سم و جێژنه گه‌وره‌کان ، کايه خۆماڵيهکان ، شه‌ڕ و داکۆکي ، دۆخه ڕۆحي و دهروونيهکاني مرۆڤ داکوتاوه. دهرهوهخوازي و جڤاکي خه‌ڵکي کورد کاريگهريێکي زۆري له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ما دابوه به شێوهيێکه سهماي کوردي به ته‌واوي پيشاندهري تێکۆشاني ههناوهکي ، چۆنيه‌تي بير و ڕا و شيکردنهوهي ڕووداوه‌کانه که ئافراندنهوهي ئه‌م ڕووداوانه به شێوه‌ي هه‌ڵپه‌رکێ ئاشکرا بوه . سهماي کوردي به بۆنه‌ي دووربونهوه له سووکي و بێ نرخي له يه‌ک لا و پێوه‌ندي مێژوويي و کۆمه‌ڵايه‌تي که له‌گه‌ڵ ژياني خه‌ڵک دا بوه له لايێکي تر ، له ناو ته‌واو نهۆمهکاني خه‌ڵک وه‌کوو يه‌ک هه‌ژين و به‌ها قبووڵ ده‌کرێت . ڕه‌سه‌نايه‌تي ئه‌م هونه‌ره هۆي پێشکه‌وتني له ناوچه کوردنشينهکان دا بوه به جۆرێکه گروپي جۆراوجۆري سه‌ما له ناو پارێزگا پێک هاتوه و له زۆربه‌ي فستيواڵه نێونه‌ته‌وه‌يي پله‌ي هه‌وه‌ڵي وه‌ده‌ست هێناوه . زۆريهک له گروپه سه‌ما کورديه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تي مسافرهتي پارێزگا پێوه‌نديان هه‌يه وهه‌رکات پيان خۆش بێت و به ويستي خۆيان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تي ده‌رگانه به پارێزگا ئه‌توانن بۆ ديتني ڕێوڕه‌سمي سهماي کوردي له‌گه‌ڵ ئه‌م نوێنهرايهتيه مسافرهتيانه پێوه‌ندي بگرن .
سهماي کوردي که به ناوي هه‌ڵپه‌رکێ له ناو خه‌ڵکي کوردووستان بير لێ ئه‌کرێت به جوانيێکي تايبه‌ت ئاوێنهيێکي باڵانوێن له ژياني ڕابردووي ئه‌م خهڵکهيه که به شکڵي زيندوو له ئيمڕۆ دا و له وجود ئه‌وانا له حه‌ره‌که‌ت و ره‌وت و پرۆسهدايه .
سهماي کوردي به شێوه‌ي کۆيي و ههرهکهتي به شێوه‌ي جهغزي و بازنهييه که که‌سي هه‌وه‌ڵ به هوي دهستماڵێ که له ناو دهستيايهتي سهرچۆپي ناوه . ده‌ستماڵ هێما و سهمبۆلێ له نيشانه و ئاڵاي هه‌ر تيره و تايفهيێ بوه . گۆڕاني ڕيتم و نۆرمي سه‌ما و يه‌ک ڕيزههرهکهتي هاوئاهه‌نگ به هه‌ڵپه‌رکێ له لايه‌ن سهرچۆپي به‌ڕێوه ئه‌چێ خه‌ڵکي کورد سهمايێکي هاوبه‌ش به‌ناوي چهپهيان هه‌يه و ماوه‌ي ڕيتم و نۆرمه‌کان پێوه‌نديان ده‌گه‌ڵ ناوچه جۆراوجۆره‌کان هه‌يه که له بڕێ له چوار چێوه‌کان بهيهکۆ هاوبه‌شن و له ناوچه‌کان ترا تايبه‌تمه‌ندي هاوبهشيان وه‌کوو ههرهکهتيکۆيي و بازنه‌يي و جهغزيان هه‌يه .
شاري سنه و مه‌ريوان جۆراوجۆري زۆري له‌م سه‌مادا هه‌يه و سه‌باره‌ت به‌مه ئه‌م شارانه گروپي سهماي زۆرتريان هه‌يه. بۆ نموونه گرينگترين ڕيتم و نۆرمي ههڵپهرکێي سنه بريتي له گريان ، پشت پا هه‌ڵگرتن ، فه‌تاح پاشا ، چه‌په ، زه‌نگي ، شه‌لان ، سێ جار‌و خانه ميري .