بایه‌خدان به‌م دنیا ، بێ به‌ش بوون له دنیای دوایی !
ئه‌وه‌ی که توانیتان له‌م دنیا ڕاتان بوارد و چێژتان برد و گه‌ده‌ی خۆتان لێ پڕ کرد و ئیتر جێگاتان نه‌هێشت بۆ نێمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت تاکوو چێژێ لێ بوهن ؛ ئه‌مڕۆ جگه له سه‌رشۆڕی و سه‌ردانه‌واندن شتێکتان ده‌س ناکه‌وێت و له نێمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت بێ به‌شن .
ده‌ڵێن به پهپووسڵێمانهیان گۆت : هێلانه‌که‌ت بۆنی خراپی لێ دێت ، ئه‌ویش هه‌ر هێلانه‌ی گوێزایه‌وه ، له‌م هێلانه بۆ ئه‌و هێلانه . تاکوو وتیان پێی : ئه‌ی هه‌ژار ! خۆت بۆنت دێ ، بڕۆیته هه‌ر هێلانێیک بۆنی خراپ ئه‌که‌ی ، کیشه له خۆته ، خۆت بۆن خۆش بکه ؛ هێلانهکهشت له هه‌ر کوێ بێ بۆنی خۆش ئه‌بێ !
ئێمه ئه‌گه‌ر له ماڵی که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ن و دڵاوا مێون بین و بزانین له کاتی نێوهرۆژدا ، سفرهێیکی ڕه‌نگین له خواردنی خۆرا و جۆرمان بۆ دائه‌نێن ، پێش له نیوه‌رۆ ، ئه‌گه‌ر که‌مێ شه‌له‌م و دۆینهمان بۆ دابنن ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆریش برسیمانه ، به:ام له‌وه ناخۆین . له به‌ر ئه‌وه‌ی که لای خۆمان بیر ده‌که‌ینه‌وه که ئاقڵانه نیه گه‌ده و زکی خۆمان پڕ بکه‌ین له خه‌یار و شه‌له‌م و ئه‌و شتانه ، که نه‌توانین له چێست و خوارده‌مه‌نیه خۆشه‌کان بێ به‌ش بین و نه‌توانین بخۆید .
ئێستا ، که ئێمه به بۆنه‌ی گۆشتێکی بر‌ژاو و که‌بابێک و چیشتێکی خۆش خۆمان له خواردنی شه‌له‌م و دۆینه و ... ده‌پارێزین ، به چه زاتێکه‌وه خۆمان چه‌سپاندوه به دۆین و شه‌له‌می ئه‌م دنیا و جا‌و برسیانه خۆمانی لێ تێر ئه‌که‌ین و گه‌ده‌ی گێانمان له‌و شته بێ که‌ڵکانه پڕ ئه‌که‌ین .
ئایا ناترسین سبه‌ی ڕۆژ که خوای مه‌زن و دڵاوا ، مێوانداری گه‌وره و بێ وێنه ، سفره‌ی جوان و ڕه‌نگین داده‌خات ؛ ئه‌و سفره‌ی که خۆی باسی کردوه : " له سه‌ر ته‌خت و کۆرسی له گه‌وهه‌ر ، که ڕوو به ڕووی یه‌کتری له سه‌ری دانیشتون ، کۆڕانێکی هه‌تاهه‌تایی به ده‌وریاندا ( بۆ خزمه‌ت گۆزاری ) ده‌گه‌ڕێن ، به جام و پیاڵه‌ی بێ وێن ، که نه سه‌ر پێی دێته ژان و نه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئه‌قڵ و ژیری ، و هه‌رچێکت بوێ له مێوه ، و له گۆشتی په‌له‌وه‌ر ، و حۆریانی چاو قه‌وی ، وه‌کوو مرواری نێو سه‌ده‌ف ( سووری واقێعه ، ئایه‌ته‌کانی 15 تا 23 )