مێشک بەهێز دەکات
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتوه، خواردنی زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بیری مرۆڤ و خانه‌كانی مێشك كارا ده‌كات به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی باری له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا ئه‌نجام دراوه پسپۆڕه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه كۆمه‌ڵێك ترشه چه‌وری له زه‌یتی زه‌یتوندا هه‌یه و له زه‌یته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه و گه‌نمه‌شامیدا بونیان نییه، ئه‌و ترشه چه‌وریانه‌ش له توانایاندایه پارێزگاری له ته‌ندروستی مێشك ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر (300) كه‌س ئه‌نجامداوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان (65 بۆ 84) ساڵیدا بوه، پاش چاودێركردنیان توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه زه‌یتی زه‌یتونیان له خواردنه‌كانیاندا به‌كارهێناوه توانای بیریان باشتر بوه و كه‌متر توشی بیرچونه‌وه بون.
پێشتریش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ئاشكرایان كردبو كه به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وجه‌ڵته كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و جۆره زه‌یته له بۆرییه‌كانی خوێندا كۆنابێته‌وه و نابێته هۆی گیرانیان.
سبەی