4 خۆراك ته‌مه‌نتان كورت ده‌كاته‌وه
بەپێي توێژينەوە نوێيه‌كان كۆمه‌ڵه خوارد و خواردنەوە هه‌يه كه تەمەني مرۆڤ كورت دەكاته‌وه:
1ـ گۆشتي سور: زۆر بەكارهێناني گۆشتي سور لەخواردني ژەمەكاندا تەمەني مرۆڤ كورت دەكاتەوە و ڕێژەي توشبوون بە نەخۆشيەكاني شێرپەنجە و دڵ به‌رز ده‌كاته‌وه.
2ـ گۆشتي ئاماده‌كراو: ئه‌م گۆشتانه مەترسي بۆ تەندروستي مرۆڤ هه‌يه و كاريگەري دەبێت لەسەر كورتكردني تەمەني مرۆڤ.
3ـ خواردنەوە گازدارەكان :بووني رێژه‌يه‌كي زۆر شەكر لەپێكهاتەياندا هەيە ئەم جۆرە خواردنەوانە كاريگەري خراپي لەسەر ژمارە خانەكاني جەستەي مرۆڤ دەبێت و پزيشكەكان بە يەكێك لەهۆكارەكاني كورتكردنەوەي تەمەني مرۆڤ دايدەنێن.
4ـ مەي خواردنه‌وه: خواردنەوە كحوليەكان به هه‌مان شێوه‌ي گۆشتي سور زياني دەبێت بۆ تەندروستي مرۆڤ و تەمەن كورت دەكات.