• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2398
  • شەممه 16/1/1393
  • رۆژژمێر :

دروستكردني ئاسمانه‌كان و زه‌وي له‌ دروستكردني مرۆڤـ گه‌وره‌تره‌ 

با ساتێك بوه‌ستين و له‌و گه‌ردوونه‌ ڕابمێنين كه‌ تيايدا ده‌ژين، به‌راوردي ته‌مه‌ن وقه‌باره‌كه‌ي به‌ ته‌مه‌ن وقه‌واره‌ي خۆمان بكه‌ين.

با ساتێك بوه‌ستين و له‌و گه‌ردوونه‌ ڕابمێنين كه‌ تيايدا ده‌ژين، به‌راوردي ته‌مه‌ن وقه‌باره‌كه‌ي به‌ ته‌مه‌ن وقه‌واره‌ي خۆمان بكه‌ين ، بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌م مرۆڤه‌ له‌خۆباييه‌ خۆي بدۆزێته‌وه‌، كه‌ له‌ڕاستيدا ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌يي خوادا هيچ كێش و قه‌باره‌يه‌كي نييه‌.

ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ مه‌زنه‌ ماوه‌يه‌كي زۆر به‌ر فراواني هه‌يه،‌ كه‌ هيچ ژيرييه‌ك په‌ي پێنابات، كۆبونه‌وه‌ي ئه‌ستێره‌كان به‌ شێوه‌يه‌كي گونجاو له‌و گه‌ردوونه‌دا به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر جواني و ورديي دروستكراواني خواي گه‌وره‌، له‌كاتێكدا خواي گه‌وره‌ ژماره‌يه‌كي بێ‌ شوماري له‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌ وئه‌ستێره‌ دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ي دڵنيامان بكاته‌وه،‌ كه‌ هه‌ر خۆي گه‌وره‌ترين و شكۆدارترينه‌، به‌ڵام بێ‌ باوه‌ڕان ده‌ڵێن زه‌وي ته‌نها گه‌رديله‌يه‌كي بچوكه‌ له‌ بونه‌وه‌ردا و هيچي تر نييه‌، ئيتر بۆچي قورئان ئه‌و هه‌موو گرنگيه‌ي پێ‌ ده‌دات، ئێمه‌ش ده‌لێَين: قورئان بۆ ئه‌وه‌ دابه‌زيوه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژيريماندا بكات، خۆ ئه‌گه‌ر زه‌وي نه‌بووايه‌ ئه‌وا مرۆڤ هه‌رگيز بووني نه‌ده‌بوو!

"ئێستا باسه‌رنجي ئه‌م وێنه‌يه‌ بده‌ين، كه‌ به‌شێكي بچوكي گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مانه‌ (رێگاي كاكێشان) ئه‌م ناوچه‌يه‌ پێ‌ي ده‌ڵێن M13 كه‌ بريتييه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌بووني زياتر له‌ 100,000سه‌د هه‌زار ئه‌ستێره‌، دورييه‌كه‌ي له‌ ئێمه‌وه‌ 25000 ساڵي ڕوناكييه‌، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌يه‌ش يه‌كێكه‌ له‌ 150 كۆمه‌ڵه‌ي تري گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مان.

هه‌ر ئه‌ستێره‌يه‌ك له‌وانه‌ خۆرێكه‌ به‌ هاوشێوه‌ي خۆره‌كه‌ي خۆمان  يان له‌ويش گه‌وره‌تره‌، ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ي كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌يه‌ك نزيك ده‌بنه‌وه‌و له‌وێدا به‌ر يه‌كده‌كه‌ون ، به‌وهۆيه‌شه‌وه‌ چه‌ندين ئه‌ستێره‌ ده‌مرن و چه‌نديني تر دروستده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌پێي سستمێكي شكۆدار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت,كه‌ ته‌نها په‌روه‌ردگار ڕاستييه‌كه‌ي ده‌زانێت.

كاتێك ئه‌م ديمه‌نه‌ شكۆداره‌ ده‌بينين پێويسته‌ يادي گه‌وره‌يي ده‌سه‌ڵاتي په‌روه‌ردگارمان بكه‌ينه‌وه‌ و هه‌ست به‌ بچووكي قه‌باره‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بونه‌وه‌ره‌د بكه‌ين! چونكه‌ باڵاي مرۆڤـ به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ردا كه‌متره‌ له‌:

1 / 100000000000000000000000000

واته‌ به‌شێك له‌سه‌د تريليۆن تريليۆن ( يه‌ك تريليۆن 12سفري له‌ ته‌نيشته‌وه‌يه‌)

به‌ڵام ته‌مه‌ني مرۆڤ به‌ به‌راوورد به‌ ته‌مه‌ني گه‌ردوون كه‌متره‌ له‌

 1 / 100000000  واته‌  به‌شێك له‌ سه‌د مليۆن.

ئه‌م ژمارانه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، كه‌ دروستكردني ئاسمانه‌كان و زه‌وي له‌ دروستكردني مرۆڤـ گه‌وره‌تره‌، قورئان ئه‌م هه‌واڵه‌ي پێداوين وه‌ك ده‌فه‌رموێت(لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر: 57].

تێبيني:

زاناكان ته‌مه‌ني گه‌ردوون به‌ نزيكه‌ي 13بليۆن ساڵ ، وقه‌باره‌كه‌ي به‌زياتر له‌ بيست بليۆن ساڵي ڕوناكي مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن، ساڵي تيشكي بريتييه‌ له‌و ماوه‌يه‌ي كه‌ تيشك له‌ساڵێكدا ده‌يبڕێت ,خێرايي تيشك  به‌ نزيكه‌يي (300000 كم)ه‌ له‌ چركه‌يه‌كدا.

---------------------

سایتی کاهیل