به‌يانيان مهيخۆن
شاره‌زاياني بواري خۆراك ئاماژه به‌چه‌ند جۆرێكي خۆراك ده‌كه‌ن، كه پێويسته لهژهمي به‌يانياندا نه‌خورێن، چونكه مه‌ترسيان بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ هه‌يه.
گۆڤاري (نه‌وره‌ت) ليستي ئه‌و خۆراكانه‌ي بڵاوكرده‌وه، كه پێويسته به‌يانيان نه‌خورێن، ئه‌وانيش بريتين له:
مۆزو ماست، له‌پێكهاته‌ي مۆزدا ڕێژه‌يه‌كي زۆر (مه‌گنيسيۆم) ههيهو خواردني له‌به‌يانياندا ده‌بێته هۆي ناڕێكي ماده‌ي (كالسيۆم‌و مه‌گنسيۆم) له‌له‌شدا، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌كاني توشبوون به‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ زياد ده‌كات، ده‌رباره‌ي ماستيش پسپۆڕان ده‌ڵێن، پێويسته دوو كاتژمێر دواي ناني به‌ياني بخورێت، ياخود پێش نوستن، چونكه يارمه‌تي هه‌رسكردن ده‌دات.
خواردني پرته‌قاڵ يان گيراوهكهي له‌به‌يانياندا ته‌ندروست نييه، چونكه ده‌بێته هۆي هه‌وكردني گه‌ده، پێويسته دواي ژه‌مي به‌يانيان بخورێت.
پسپۆڕان ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن، خۆمان به‌دووربگرين له‌خواردني ته‌ماته لهژهمي به‌يانياندا، چونكه له‌پێكهاته‌ي ته‌ماته‌دا ترشي (تانانيك) هه‌يه، كه هۆكاره بۆ دڵ تێكههڵهاتنو ڕشانه‌وه.
سيرو خواردهمهنييه له‌قوتوونراوه‌كان يان گۆشتي سارد، ده‌بێته هۆي گرژبووني گه‌ده‌و سكئێشه.
خواردنه‌وه‌ي گيراوه شيرينه‌كان كه ڕێژه‌يه‌كي زۆر شه‌كريان تێدايه لهژهمي به‌يانياندا، هۆكاره بۆ پهكخستني كاري پهنكرياسو ئاستي شه‌كر له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
باخچه