زانياري تهواو لهسهر گۆشتي زيادهي لهش
ئەو گۆشتە زيادەيەي لەسەر پێستت هەستي پێدەكەي لە ناوەڕۆكێك لە ڕيشاڵي كۆلاجيني و چەورييە خانە و دەمارەخانە و بۆريي خوێن پێكهاتووە و بە پێستێكي تەنك داپۆشراوە…كە سەيريشي دەكەي پارچە گۆشتێكي قەبارە بچووكە ( لە سەرە دەرزييەكەوە هەتا دەنگە ترێيەك ) و بە ملێكي باريك بەستراوە بە پێستي لەشەوە… كێ تووش دەبێت؟
46%ي ژنان و پياوان بەدرێژايي تەمەنيان تووشي ئەم حاڵەتە دەبن، بەڵام زياتر لە چەند گرووپێكي خەڵكاندا بڵاوە، وەك: سكپڕي، قەڵەوي، شەكرە .
زياتر لە كوێي لەشدا هەن؟
زياتر لە درزەكاني پێستي مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمك، ڕووكاري ناوەوەي باڵ و پێڵووي چاودا هەن…زيانبەخشن؟
هەرچەندە پێكهاتەيان لە وەرەم دەچێت، لەم ڕووەوە سەلامەتن…بەڵام زۆر جار كە دەلكێن بە خشڵەوە يان زۆر لە جل دەخشێن يان كاتي تاشين دەبڕرێن كەسەكە بێزار دەكەن و هەندێ جار خوێنيان لێدێت و لەوانەشە دواتر تووشي هەوكردن ببن .
لە چييەوە تووش دەبين؟
تا ئێستا هۆكاري تەواوي نەزانراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ پسپۆڕاني پێست لۆمەي ئەمانە دەكەن:
-لێخشاني زۆري دوو ڕووي پێست لە يەكتر .
-هۆرمۆنەكان، وەك لەكاتي سكپڕيدا .
-كەمبوونەوەي هەستەوەري خانەكان .
بۆ كاري ئەنسۆلين، وەك لە شەكرەدا .
-ڤايرۆسي hpv
-ناياسايي بەكارهێناني
ستيرۆيدەكان لەلايەن ئەو گەنجانەي سەرگەرمي لەشجوانين .
چارەسەر چييە؟
بەهۆي ئەوەي بێ زيانە، گۆشتي زيادە زياتر بەمەبەستي جوانكاري لادەبرێ، ئەوەش بە يەكێ لەم ڕێگايانە و لەڕێگەي پزيشكەوە:- لەناوبردني كارەبايي
- گەياندنە پلەي زۆر نزمي گەرمي و مراندني شانەكە بە نايترۆجيني شل
- گرێدان، ئەويش بە بەستني و پچڕاندني سووڕي خوێن بۆ گۆشتە زيادەكە
- لابردن بە نەشتەرگەرييەكي بچووك
کورد هیلس