ژيان نامه‌ي په‌روه‌رده‌يي ئيمام ڕه‌زا ( ع)
له بيرۆکي ئيسلاميدا ، ئه‌وه‌ي که گرنگ بێت و جێگاي بايه‌خ بێت کرده‌وه‌ي مرۆڤه‌کانه ؛ به‌م مانايه که مرۆڤه‌کان خۆيان خۆيان په‌روه‌رده ده‌که‌ن و به‌و کرده‌وانه‌ي که ده‌يکه‌ن تاقي ده‌کرێنه‌وه و ده‌گه‌نه به‌خته‌وه‌ري و هيچ کات هۆکاره دهرهکيهکان وه‌کوو بنه‌ماڵه ، پێشينيان ، و پێوه‌ندي کۆمه‌ڵايه‌تي له په‌روه‌رده بووني ئه‌وان ڕۆڵێکي نيه . هيچ که‌س به‌و هۆيه‌وه که له بنه‌ماڵه‌ي تايبه‌ته و حه‌تا له به‌ر ئه‌وه‌ي بنه‌ماڵه‌ي پێغمبهري مه‌زنه ( ص) يان له گرووپي تايبه‌ته يان له چيني به‌رزه له باري کۆمهڵايهتيهوه و ... ناتوانێ دڵي خۆي خۆش بکات و ده‌س له فرمان و تێکۆشان بێنێت و چاوه‌ڕواني داهاتووي چاک بێت و له‌م جيهانهشا خۆي خاوه‌ني پله و پايه بزانێت ، ئه‌مه شێوه‌ي بيرکردنه‌وه‌ي ئيسلامي نيه ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ي که ته‌نيا هه‌لي به‌رز بوونه‌وه‌ي پله و پايه‌ي مرۆڤه ، بريتيه له فرمان و تێکۆشاني ئه‌و .
پێشه‌واياني ڕاسته‌قينه‌ي ئێمه‌ش هه‌موو کات خه‌ڵکيان له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مادا ئاشنا کردوه و حه‌تا فێري بنه‌ماڵه‌ي خۆ کردوه که به پشت به‌ستن به ڕێز و باياخي بنه‌ماڵه ، ده‌س له پارێزگاري و هه‌وڵ و تێکۆشان و چاکهکاري نه‌کێشن و بۆ خۆيان خهياڵات ده‌رۆست نه‌که‌ن .
حه‌زره‌تي عه‌لي کۆري مووساي ڕه‌زاش ( ع) به‌م شێوه هه‌ڵس و که‌وتي ده‌کرد و مرۆڤهکانيان به پارێزگاري و کرده‌وه‌ي خوايي تاقي ده‌کرده‌وه و جياوازي نه‌ده‌خست له نێوان ڕه‌ش و سپي ، و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ر چينێک له هه‌ر بنهماڵيێکدا و ته‌نيا هۆي گه‌وره‌ي و رێزي پارێزگاري و بڕوا به خوا و کرده‌وه‌ي چاکي ، به‌رچاو ده‌گرت .
بۆ نموونه ، کاتێک که‌سێک بهئيمام ڕه‌زاي ( ع) گۆت : سوێندم به خوا ، هيچ که‌س له سه‌ر زه‌وي نيه له ڕێزي بنه‌ماڵه‌دا بگاته ئێوه ،ئيمام ڕه‌زا ( ع) وڵامي دايه‌وه : " ئ‌وان به هۆي پارێزگاري و خوا په‌ره‌ستي ڕيزيان هه‌يه و گه‌يشتنه ئه‌و پله و پايه . " (1 )
هه‌روه‌ها ،ئيمام ڕه‌زا ( ع) هۆي به‌رزي پله و پايه‌ي پێشه‌واياني( ع) به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ، فه‌رمانبه‌رداري زۆرتري ئه‌وان له خوا و پارێزگاري زۆرتر ده‌زاني .
پێشه‌واياني ڕاسته‌قينه‌ي ئێمه‌ش هه‌موو کات خه‌ڵکيان له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مادا ئاشنا کردوه و حه‌تا فێري بنه‌ماڵه‌ي خۆ کردوه که به پشت به‌ستن به ڕێز و باياخي بنه‌ماڵه ، ده‌س له پارێزگاري و هه‌وڵ و تێکۆشان و چاکهکاري نه‌کێشن و بۆ خۆيان خهياڵات ده‌رۆست نه‌که‌ن .
ڕۆژێک که‌سێک گۆتي به حه‌زره‌تي عه‌لي کۆري مووساي ڕه‌زا ( ع) : سوێند به خوا تۆ چاکتريني خه‌ڵکي .ئيمام( ع) وڵامي دايه‌وه : " سوێند مه‌خۆ ، چاکتر له من ئه‌و که‌سه‌يه که پارێزگاري زياتر بێت بۆ خوا . " سوێند به خوا ئه‌م ئايه‌ته ماناکهي ته‌واو نه‌بوه که ده‌فه‌رموێت : " ئێوه‌مان ده‌سته ده‌سته و چين چين کرد بۆ ئه‌وه‌ي يه‌کتري بناسن . بێ گۆمان چاتريني ئێوه لاي خوا و بهڕێزتريني ئێوه لاي ئه‌و ، ئه‌و کهسايه که پارێزگارتر بێت ... " (2) ( حۆجۆرات لاپه‌ڕه 133 )
هه‌روه‌ها ئيبراهيمي کۆري عه‌بباسي سوولي( ع) ده‌ڵێت : له حه‌زره‌تي عه‌لي کۆري مووساي ڕه‌زام ( ع) بيست که فه‌رمووي : بۆ هه‌ر سوێندێکم بهندهێيک ئازاد ده‌که‌م ، و من سوێندي به‌و شێوه ناخۆم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که بهندهێيک ئازاد بکه‌م و هه‌موو داراييم بده‌م له ڕێگاي خوادا . " سوێند ده‌خۆم به‌و خزمايهتي که له گه‌ڵ پێغمبهري مه‌زن ( ص) هه‌مه ، ئه‌گه‌ر که‌سێ گۆمان بکات که من چاتر له‌م پياوهم ( ئاماژه‌ي کرد به بهندهێيکي ڕه‌ش پێست که له لاي وه‌ستابوو ) ئه‌وه درۆست نيه ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که من خاوه‌ني کرده‌وه‌ي شياو بم ، بۆ ئه‌وه‌ي که له‌و چاکتر بم . " (3)
په‌راوێزه‌کان :
(1) - عيون اخبارالرضا، ب 2، ل
(2) عيون اخبارالرضا، ب 2 ، ل 236
(3) هه‌مان ، 237
سه‌رچاوه :
ته‌رجه‌مه کراوه له رۆژنامه‌ي قۆدس