خواردني زۆري شيريني له ته‌مه‌ني خۆت گه‌وره‌تر ده‌رتده‌خات
زياده‌ڕۆيي له‌خواردني شيرينييهكان، زياني ته‌ندورستي و كێشه‌ي قه‌ڵه‌وي نيه به‌ته‌نيا، به‌ڵكو كه‌سه‌كه‌ش له‌ته‌مه‌ني خۆي گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات.
پهرتوكێكي ئه‌مريكا كه لهنوسيني برۆك ئه‌لبه‌رت و دكتۆر قاتريشا فارس، پسپۆڕي بواري نه‌خۆشيه‌كاني پێست –ه، وێڕاي ئه‌وه‌ي باس له خراپي ئالوده‌بوون به‌خواردني شيرنيهكانهوه ده‌كات، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خواردني شيريني به‌به‌رده‌وامي ده‌بێته هۆي له‌ناوچووني خانه‌كاني پێست، به‌مه‌ش روخساري مرۆڤ دوچاري چرچ بوون و وشكههڵهاتني پێست ده‌بێته‌وه‌و واده‌رده‌كه‌وێت كهكهسهكه له‌ته‌مه‌ني خۆي گه‌وره‌تره.
زياده‌ڕۆيي له‌خواردني شيرينييهكان، زياني ته‌ندورستي و كێشه‌ي قه‌ڵه‌وي نيه به‌ته‌نيا، به‌ڵكو كه‌سه‌كه‌ش له‌ته‌مه‌ني خۆي گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات.
پهراوهكه سه‌رنج راده‌كێشێته سه‌ر ئه‌وه‌ي گه‌وره‌بووني ته‌مه‌ن كاريگه‌ريي له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ي رێژه‌ي به‌رهه‌مهێناني كۆلاجين هه‌يه له‌پێستدا، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ي لهپهراوهكهدا تۆمار كراوه كاريگه‌ريي كه‌متر نيه له‌سه‌ر پێست له به‌د خۆراكيي.
هه‌ر له‌كتێبه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌وانه‌ي به‌رنامه‌يه‌كي تايبه‌تيان هه‌يه بۆ كه‌م خواردني شيريني به‌رده‌وام ساڵێك منداڵتر ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه‌ي كه رێژه‌يه‌كي زۆر شيريني ده‌خون، ئه‌مه جگه له‌نه‌خۆشيه‌كاني به‌هۆي شيرينيهوه دوچاري پێست دبنه‌وه.
پهراوهكه ئامۆژگاريي هه‌موو لايهكدهكات به‌وه‌ي كه رژێمێكي خۆراكي توند بۆ ماوه‌ي سێ رۆژ بگيرێته‌به‌ر بێ به‌كار هێناني شه‌كر و گه‌نم ، ئه‌و خواردنانه‌ش بخورێت كه رێژه‌ي كاربۆهيدرات تياياندا كه‌مه، هه‌روه‌ك له‌نێو ژه‌مه خواردنه‌كاندا چه‌ره‌سات بخورێت به‌هۆي ده‌وڵه‌مه‌نديان بهپرۆتين و ڤيتامينه‌كان كه سوديان بۆ دروستبوونهوهي كۆلاجين له‌پێستدا هه‌يه.
خه‌ندان