شادي‌و خۆشي راسته‌قينه له‌كوێيه؟
كات‌و ده‌رفه‌تێك دهسنيشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي كۆڕ‌و دانيشتني ناو بنه‌ماڵه بهرێوهبهرنو تيايدا هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ي ئازاد راوبۆچووني خۆي دهرببرێتو چاوهڕوانييهكاني خۆي دياري بكات.
گفتگۆ و پێكه‌وه قسهكردنو دانيشتن هونهرێكهو گوێراگرتن بۆ هاوسه‌رو ئه‌نداماني بنه‌ماڵه هونهرێكي به‌رزتره. له‌وانه‌يه بێژن ئێمه له‌كاتي نانخواردندا پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ين، به‌ڵام ئه‌مه كه‌مه. گفتگۆي ناو بنه‌ماڵه ئه‌بێت ئارمانج‌و بابه‌ت و رێبازي دياريكراوي هه‌بێت.
كات‌و ده‌رفه‌تێك دهسنيشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي كۆڕ‌و دانيشتني ناو بنه‌ماڵه بهرێوهبهرنو تيايدا هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ي ئازاد راوبۆچووني خۆي دهرببرێتو چاوهڕوانييهكاني خۆي دياري بكات.
بهرێوهبردني كۆڕي گفتگۆ له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا حهقيقهتو راستي زۆر گه‌وره‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه.
له‌وانه‌يه ئێوه وه‌كوو باوك يان دايك له‌ناو يه‌كێك له‌م كۆڕانه‌دا لهكچهكهتان ببيسن كه‌ئه‌و له‌جياتي دياريو پێشكه‌شي به‌نرخي ماددي، داواكاري خۆشه‌ويستي و رێزي زۆرتره له‌لايه‌ن ئێوه‌وه. يان له‌وانه‌يه حه‌ز بكات بێژن: كچه‌كه‌م شانازيت پێوه ده‌كه‌م. دياره زانيني ئه‌م شتانه خۆي له‌خۆيدا نرخ‌و به‌هاي مه‌عنه‌وي زۆري هه‌يه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رێكه‌وتنێك له‌ناو ئه‌نداماني بنه‌ماڵه‌تاندا كات‌و ده‌رفه‌تێك دهسنيشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي كۆڕ‌و دانيشتني ناو بنه‌ماڵه بهرێوهبهرنو تيايدا هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ي ئازاد راوبۆچووني خۆي دهرببرێتو چاوهڕوانييهكاني خۆي دياري بكات.
ئه‌گه‌ر ئێوه بهدڵوبيري كراوه گوێ لهئهنداماني بنه‌ماڵه‌كه‌تان بگرن ئه‌وا ده‌زانن شادي‌و خۆشي راسته‌قينه له‌دڵي ئه‌م كۆڕانهدايه.
هه‌ر ئێستا ده‌س بهمشته بكه‌ن و كهسانيتريش هان بده‌ن بۆ ئه‌مكاره.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک