ڕه‌مه‌زان و پارێزگاري
مانگي ڕهمهزانيان به مانگي پارێزگاري ناو ناوه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که قۆرئان يه‌کێک له گرنگترين ڕێگه کاني ده‌ست که‌وتني پارێزگاري له ڕۆژوو گرتندا دياري ده‌کات .
له قۆرئاندا هاتوه : شايه‌ت به هۆي ڕۆژوو گرتن پارێزگار بن . ئه‌م گوته ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ينێت که مرۆڤ ده‌توانێ به ڕۆژوو گرتن نه‌فسي خۆي کۆنترۆڵ بکات و هه‌لي گه‌يشتن به پارێزگاري بۆ خۆي بڕه‌خسێنێ؛ چونکوو پارێزگاري له ماناي قۆرئانيدا ، زۆر به‌ربڵاوه که ده‌توانين ئه‌و وشه هاو ماناي مرۆڤي ته‌واو بزانين له به‌کارهێناني خواناساندا .
به کار هێناني وشه‌ي " تتقون" و "لعلکم" ئه‌م گۆمانه به‌هێز ده‌کات که ئامنج له ڕۆژووگرتندا گه‌يشتن به مه‌قامي پارێزگاريه.
پارێزگاري هه‌م ڕێگا هه‌م ئامانج و هه‌م مه‌به‌سته؛ به‌و شێوه که سێراتي مۆستهقيم به ماناي گه‌يشتن به مرۆڤايه‌تي ته‌واوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌يه که ڕێگا به ماناي ئامانج وه‌رده‌گێرێت.
که‌سێ که گه‌يشتوه به جێگاي پارێزگاري مرۆڤێکي ته‌واوه که گه‌يشتوه‌ته ئامانج . ئه‌ڵبه‌ت ته‌واشا کردني گۆماناوي قۆرئان به وتهزاي پارێزگاري و عێسمه‌ت وبڕوا و ئه‌و شتانه ئه‌م خاڵه به‌هێز ده‌کات که ده‌بێ هه‌ر مه‌قام و جێگاێيک به حاڵ دابنين و له‌و پله‌وه تێکۆشين برۆين بۆ پله‌ي به‌رزتر . هه‌ر پلهێيک له‌م ڕێگادا تا بێ کتايي هه‌م حاڵه و هه‌م مه‌قامه له‌به‌ر ئه‌وه‌يه که مه‌قام ده‌گرێت وده‌بێته حاڵ و ئه‌و پله‌ي که تێيدا وهستاوين ده‌بێته جێگاي ده‌رچوون بۆ پله‌ي به‌رزتر .
شايه‌ت به هۆي ڕۆژوو گرتن پارێزگار بن . ئه‌م گوته ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ينێت که مرۆڤ ده‌توانێ به ڕۆژوو گرتن نه‌فسي خۆي کۆنترۆڵ بکات و هه‌لي گه‌يشتن به پارێزگاري بۆ خۆي بڕه‌خسێنێ؛ چونکوو پارێزگاري له ماناي قۆرئانيدا ، زۆر به‌ربڵاوه که ده‌توانين ئه‌و وشه هاو ماناي مرۆڤي ته‌واو بزانين له به‌کارهێناني خواناساندا .
به‌م شێوه‌يه که ماقامي ناوي دهبگۆڕێت و ده‌بێته مه‌قامي ئێستايي و له جياتي که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ي پارێزگار له وشه‌ي فرماني " تتقون" که‌ڵک وه‌رده‌گێرێت بۆ ئه‌وه‌ي به يادي مرۆڤ بێنێت که له هه‌ر حاڵێکدا نابي مه‌قامي فێعل و فرمان له بير بکات و له بواري مه‌عنه‌ويه‌ت و خواپهرهستيدا له بيري گه‌شه کردن و به‌رز بوونه‌وه‌دا بێت . به‌و شێوه نيه که هه‌ر که‌س گه‌يشته مه‌قامي بێ گۆماني ده‌ست له خواپه‌ره‌ستي بکێشێت و به به‌هانه‌ي " فاعبد ربك حتي ياتيك اليقين؛ يه‌قين (سێ جۆره‌ي زانست و عه‌ين و حهقۆليهقين) کۆتايي ڕێگا بزانێت و ده‌ست له خواپه‌ره‌ستي بکێشێت ؛ چونکوو يه‌قين له هه‌ر پلهێيکدا، خۆي حاڵێکه که خۆي به شێوه‌ي مه‌قام خۆي ئه‌نوێنێ . له‌به‌ر ئه‌وه‌يه که هێندێک به باره گرتن له ڕافهي قۆرئان به قۆرئان . يهقينيان به ماناي مردن زانيوه و وتوويانه تا کاتي مردن(يه‌قين) مرۆڤ ده‌بێ خه‌ريکي خواپه‌ره‌ستي بێت .
خاڵ ئه‌مه‌يه که مردن خۆي له ڕوانگه‌ي قۆرئانيدا سه‌ره‌تاي جيهانێکي تره که به‌شێوه‌ي جيهاني به‌رزه‌خ و ڕۆژي سه‌ڵا خۆي ده‌نوێنێت و تا بێ کۆتايي به‌رده‌وامه . له سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه قۆرئان له ڕێگاي گه‌يشتن به ته‌واوي و کهماڵي مرۆڤايه‌تي ، پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) که له "قاب قوسين او ادني" دايه (نه‌جم ئايه‌تي 9) هێشتا به شوێن به‌رز بوونهوهدايه ؛ چونکوو خواي گه‌وره له جێگاي بێ کۆتاييدا دانيشتوه و بێ کۆتاييش کۆتايي نيه تا مه‌قام بێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌يه که فرمان ده‌درێت به‌وانه‌ي که له مه‌قامي "متقين" دان مه‌وه‌ستن پارێزگار بن و له‌و مه‌قامه‌دا بێنه خواره‌وه؛ به‌و شێوه‌ي که به خه‌ڵکي يهسرێب که له مه‌قامي يه‌کتاپه‌ره‌ستي پهتيدان و کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تي شاري پێغه‌مبه‌ريان پێک هێناوه ده‌فه‌رموێت : يا اهل يثرب لامقام لكم؛ ئه‌ي خه‌ڵکي يهسرێبي ده‌رچوو له ناو و نان ، ئێوه له‌و مه‌قام و جێگادا جێگايێکتان نيه تاکوو له‌سه‌ري بمێنن.
ئێستا وه‌رزي مێماني خوا هاتوه و بانگه‌واز له دواي بانگه‌واز له اين الرجبيون تا ئه‌هلي شه‌عبان و ڕه‌مه‌زان دێته گوێ که هه‌ر که‌س له‌و جێگاي خۆي‌دا بێته خوار و له هه‌ر مهقامێکي پارێزگاريدا که هه‌يه هه‌نگاوێک بنێت و قانێع نه‌بێ به‌و جێگاي خۆيه و هه‌موو کات پارێزگاري به‌ر چاو بگرن .
محه‌مه‌د باقێر مهنسوري – ڕۆژنامه‌ي کهيهان – ژماره 18908