ميوه‌و سه‌وزه گهشبينت ده‌كات
لهتوێژينهوهيهكي نوێ‌دا، كه زانكۆي هارڤارد ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتوه، ئهوكهسانهي به‌شێوه‌يه‌كي به‌رده‌وام و بهرێژهيهكي زۆر سه‌وزه‌و ميوه ده‌خۆن، زۆرتر له‌وانه‌ي به كه‌مي ده‌يخۆن ده‌رباره‌ي ئاينده‌يان گه‌شبينن.
رۆژنامه‌ي ده‌يلي مه‌يلي به‌ريتاني بڵاويكردوه‌ته‌وه، توێژهوهرهوان ئه‌وه‌يان ئاشكراكردوه، كه گهشبينهكان رێژه‌يه‌كي زۆر تێكهڵهي كاروتينويدي روهكي له خوێنياندا هه‌يه.
لهتێكهڵهي كاروتينويد-يشدا تێكهڵهي بيتا كاروتين هه‌يه كه بهرێژهيهكي زۆر له ئاوي ليمۆ و سه‌وزه‌ي گهڵاداردا هه‌يه.
لهتوێژينهوهيهكي نوێ‌دا، كه زانكۆي هارڤارد ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتوه، ئهوكهسانهي به‌شێوه‌يه‌كي به‌رده‌وام و بهرێژهيهكي زۆر سه‌وزه‌و ميوه ده‌خۆن، زۆرتر له‌وانه‌ي به كه‌مي ده‌يخۆن ده‌رباره‌ي ئاينده‌يان گه‌شبينن.
جۆليا بۆيم، توێژه‌رو به‌رپرس له توێژينه‌وه‌كه وتويهتي: ئه‌و كه‌سانه‌ي كه زۆر بههيوان، ئاره‌زوي ئه‌وه‌يان هه‌يه زۆرترين رێژه‌ي كاروتينويد-يان هه‌بێت.
رونيشيكردوهتهوه، كه ئه‌و توێژينه‌وه‌يه يه‌كه‌م توێژينه‌وه‌ي له‌و جۆره‌يه كه گه‌شبيني و رێژهكاني كاروتينويدي به يه‌كه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه.
له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئهوكهسانهي له رۆژێكدا دو ژه‌مه خۆراك يان كه‌متر سه‌وزه‌و ميوه به‌كاردەهێنن، كه‌متر گه‌شبينن به‌رامبه‌ر به ئه‌وانه‌ي 3 ژه‌م يان زياتر سه‌وزه‌و ميوه ده‌خۆن.
سەرچاوه :سايتێ سبەي