قۆتابخانه‌ي عاشورا ، قۆتابخانه‌ي خۆڕاگري و ڕه‌زامه‌ندي
«وَ بَذَلْتُمْ أَنْفُسَكُمْ فِي مَرْضَاتِهِ وَ صَبَرْتُمْ عَلَي مَا أَصَابَكُمْ فِي جَنْبِهِ»[1]
ڕه‌زامه‌ندي خوا ، به‌رزترين پيگه له بڕيني قۆناغي خواناسي
عاشورا، ڕواڵه‌تي جۆراوجۆري هه‌يه و ئه‌وه‌ي بنه‌ماي ڕووداوي عاشوراي پێک هێناوه ، خۆڕاگري و ڕاوهستاني گه‌وره‌ي شه‌هيدانه (ر.خ) له ڕێگاي خواي گه‌وره‌دا . چونکوو ڕووداوي عاشورا بۆ ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره بوو ، که‌وايه درگاکاني پێگه‌ي ڕه‌زامه‌ندي و گه‌يشتن به پێگه‌ي ئه‌وين و ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره له عاشورادا به‌ره‌و هه‌موو مرۆڤه‌کان کراوه‌ته‌وه . حه‌زره‌تي حسه‌ين هه‌موو بووني خۆي دا بۆ ئه‌وه‌ي خوا له‌و ڕازي بێ . پێگهيێک گه‌وره‌تر و به‌رزتر له بڕيني قۆناغي خواناسي له‌وه نيه که مرۆڤ بگاته ئه‌و جێگا که خوا له‌و ڕازي بێ . : «أَعْلَي دَرَجَةِ الزُّهْدِ أَدْنَي دَرَجَةِ الْوَرَعِ وَ أَعْلَي دَرَجَةِ الْوَرَعِ أَدْنَي دَرَجَةِ الْيقِينِ وَ أَعْلَي دَرَجَةِ الْيقِينِ أَدْنَي دَرَجَةِ الرِّضَا.»[2]
خۆڕاگري له په‌رتووکي پيرۆزي ميسباحۆ لشريعه به‌م مانا هاتووه که مرۆڤ به‌رانبه‌ر ئه‌و کێشه و کارهساتهي که له لايه‌ن خواوه پيي ده‌گات گهلهيي و شکات نه‌کات . به‌ڵام بڕێ کاتيش خۆڕاگري به ماناي ئه‌وه‌يه که مرۆڤ ئه‌وينداري به‌ڵا و کۆسپي خۆشهويستهکهي بێت و به‌ره‌و لاي ئه‌و راده‌کات . له‌م جۆره کێشه و کۆسپه‌دا به ته‌واوي هيمني و ئۆقره هه‌يه . له په‌رتووکي پيرۆزي ميسباحۆ لشريعه پاداشتي ئه‌م دوو ده‌سته جياوازه . له لێگێرانهوهدا هاتووه که ئه‌گه‌ر خواي گه‌وره يه‌کێک له‌و سێ شته‌ي که خوا ئه‌يدا به خۆڕاگران بيدات به فريشته‌کان، ڕازي ئه‌بن .
خۆڕاگري له په‌رتووکي پيرۆزي ميسباحۆ لشريعه به‌م مانا هاتووه که مرۆڤ به‌رانبه‌ر ئه‌و کێشه و کارهساتهي که له لايه‌ن خواوه پيي ده‌گات گهلهيي و شکات نه‌کات . به‌ڵام بڕێ کاتيش خۆڕاگري به ماناي ئه‌وه‌يه که مرۆڤ ئه‌وينداري به‌ڵا و کۆسپي خۆشهويستهکهي بێت و به‌ره‌و لاي ئه‌و راده‌کات .
پاداشتي خۆڕاگران :
ده‌سته‌ي يه‌که‌م : أُولئِكَ عَلَيهِمْ صَلَواتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَ رَحْمَةٌ وَ أُولئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ.[3]
پاداشتي خۆڕاگران :
ده‌سته‌ي دووه‌م : إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرينَ»؛[4] خوا له هه‌موو کاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه .
خۆڕاگري ئيمام حسه‌ين له کام جۆره؟
خۆڕاگري ئيمام حسه‌ين له ده‌سته‌ي دووه‌مه : «وَ بَذَلْتُمْ أَنْفُسَكُمْ فِي مَرْضَاتِهِ»[5] هه‌رچي هه‌بووه هاوردوويهتي بۆ ئه‌وه‌ي خواي لێي رازي ببێت . ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که که‌سێک بێژێ مه‌گه‌ر ماناي هه‌يه که مرۆڤ هه‌موو شتي خۆي بدات بۆ ئه‌وه‌ي که خواي لێي ڕاززي بێت؟ به‌ڵێ مه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م دنيا چي ئه‌وێ ؟ هه‌موو ئهمي ئهيبينين بۆچيه؟ گه‌وره‌ي شه‌هيدانه (ر.خ) هه‌م خۆي گه‌يشته پێگه‌ي ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره و هه‌م ڕێگاشي بۆ خه‌ڵکي ديکه کرده‌وه .
____________
سه رچاوه کان:
[1]. تهذيب الأحكام، شهيخ توسي، 6، 97، 46، باب زيارة جامعة لسائر المشاهد ع.
[2]. الكافي، شيخ کۆله‌يني، 2، 62، باب الرضا بالقضاء، ل 60.
[3]. البقره: 157.
[4]. البقره: 153.
[5]. من لايحضره الفقيه، شيخ سه‌دوق، 2، 609، زيارة جامعة لجميع الأئمة ع ... ل.