ئه‌حکامي "ڕوانين"
يه‌کێک له‌و نێمهتهخواييانه که مرۆڤ ئه‌بێ له ڕێگاي که‌ماڵ و پێشکه‌وتني خۆي و مرۆڤ که‌ڵکي لێبگرێ ، هێزي بيناييه .
ته‌واشا کردني سرۆشت و جوانيهکاني، ئه‌گه‌ر ده‌س درێژي به مافي خه‌ڵک نه‌بێ ، نه ته‌نيا هيچ عهيبێکي نيه به‌ڵکوو زۆريش چاکه و ده‌سه‌ڵاتي بێ ئه‌ندازه‌ي خوا به مرۆڤ نيشان ئه‌دات، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و نێمه‌ته گه‌وره ، ياسا و ئهحکامێکي هه‌يه که به بڕێکيان ئاماژه ئه‌که‌ين .
1- جگه له ژن و شوو تهواشاکردني هه‌ر که‌سي بۆ کهسێکيتر، به نيازي چێژ گرتن حه‌رامه ؛ چ هاو ڕه‌گه‌ز بێ ، وه‌کوو ڕوانيني پياو بۆ پياوێکي تر يان ئافره‌تێک بۆ ئافره‌تێکي تر يان هاو ڕه‌گه‌ز نه‌بێ وه‌کوو ڕوانيني پياو بۆ ئافره‌ت يا به پێچه‌وانه‌وه ، چ مه‌حره‌م بێ يان مه‌حره‌م نه‌بێت و بۆ هه‌ر جێگاييکي لهشيش بێ هه‌ر ئه‌و حۆکمهي هه‌يه .
يه‌کێک له‌و نێمهتهخواييانه که مرۆڤ ئه‌بێ له ڕێگاي که‌ماڵ و پێشکه‌وتني خۆي و مرۆڤ که‌ڵکي لێبگرێ ، هێزي بيناييه .
2- ڕوانين بۆ مه‌حره‌مه‌کان :
تهواشاکردني مه‌حره‌م جگه له هاوسه‌ر، جگه له بهروودواي به بێ نيازي چێژگرتن مهنعي نيه ، هاوسه‌ر قهيناکا .
به‌ڵام به نيازي چێژگرتن تهواشاکردني مهحرهميش حه‌رامه .
3- ڕوانين بۆ نامه‌حره‌مه‌کان :
تهواشاکردني نامه‌حره‌م به بێ نيازي چێژگرتن ده‌ست و ده‌مووچاو قهيناکا .
جگه له ده‌ست و ده‌مووچاو حه‌رامه .
4- ڕوانين بۆ ئافره‌تي غهيره مۆسڵمان :
ڕوانين بۆ ژني غهيره مۆسڵمان به بێ نيازي چێژگرتن قهيناکا ، قايمکاري ئه‌وه‌يه که ته‌نيا ته‌واشاي ئه‌و بهشانهي له‌ش بکرێ که به شێوه‌ي سرۆشتي دياره .
5- ڕوانين بۆ که‌سێ که بيه‌وێ له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ ، ئه‌توانێ ته‌واشاي بکات به‌و مه‌رجه‌ي :
- به بێ نيازي چێژگرتن بێت و بيه‌وێ له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ؛
- ئه‌گه‌ري رێک که‌وتني هه‌بێ ؛
- ئافره‌تێک بێ که بتوانێ له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵيا ژياني هاوسه‌ري پێک بێنێ ، بۆ نموونه هاوسه‌ردار يان له عێددهدا نه‌بێ؛
- به تهواشاکردني ، ناسيني سه‌باره‌ت به‌و زۆرتر ببێ .
6- ڕوانين بۆ ده‌رمان کردن :
پياو يان ئافره‌ت ئه‌توانن بۆ ده‌رمان ته‌واشاي يه‌کتري بکه‌ن به‌و مه‌رجه‌ي که پزێشکي هاو ڕه‌گه‌ز نه‌بێت و ناچار بێ ، ئه‌وه ئه‌تواني ته‌واشاي بکات و دهستيشي لێ‌بدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ به تهواشاکردن چاره‌سه‌ري بکات ، نابێ ده‌ستي پێوه بدات ، و ئه‌گه‌ريش بتوانێ به ده‌ست لێدان چاره‌سه‌ري بکات ، نابێ ته‌واشاي بکات .