ته‌له‌فزيۆن و زيانهکانيئامادهکردني
لێکۆڵينه‌وه‌يه‌کي ئه‌مريکي له‌م دواييه‌دا ئه‌وه‌ي راگه‌ياند که کارکردني به‌رده‌وامي تهلهفيزيون له‌ماڵدا کاردانه‌وه‌يه‌کي سلبي هه‌يه له‌سه‌ر ئاستي زيره‌کي منداڵ و هه‌روه‌ها دواکه‌وتني تواناي قسهکردنيان،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاتو منداڵه‌که سه‌رنجي به‌رنامه‌کاني تليفيزيونهکهش نه‌دات.
Archives of Pediatrics & Adolescent Medicine ئه‌م لێکۆڵينه‌وه‌يه له گۆڤاري بڵاوکرايهوهو تێيدا راگه‌يه‌نرا له‌هه‌ر کاتژمێرێکي داگيرساندني تيليفيزيون له‌ماڵدا به ده‌نگێکي به‌رز واله‌منداڵ ئه‌کات بري(500)وشه که‌متر ببيستن به‌راورد به کهسهگهورهکان.
پرۆفيسۆر(ديميتري خريستاکيس) له‌زانکۆي (واشنتن) ئه‌ڵێت داگيرساندني تيليفيزيون له‌ماڵدا به شێوازێكي به‌رده‌وام ئاستي زيره‌کي منداڵ و گهشهکردنيان لهروي قسه‌کردنه‌وه زۆر دوا ئه‌که‌وێت ئه‌مه‌ش به‌هۆکاري گرنگيداني گه‌وره‌کان به پرۆگرامه‌کان و پشتگوێ خستني منداڵه‌کان.
لێکۆڵينه‌وه‌يه‌کي ئه‌مريکي له‌م دواييه‌دا ئه‌وه‌ي راگه‌ياند که کارکردني به‌رده‌وامي تهلهفيزيون له‌ماڵدا کاردانه‌وه‌يه‌کي سلبي هه‌يه له‌سه‌ر ئاستي زيره‌کي منداڵ و هه‌روه‌ها دواکه‌وتني تواناي قسهکردنيان،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاتو منداڵه‌که سه‌رنجي به‌رنامه‌کاني تليفيزيونهکهش نه‌دات.
ديميتري ئاماژه بهوهئهدات که‌ساني گه‌وره له کاتژمێرێکدا بري(941)وشهدهرهبرن، ئه‌گه‌ر هاتو تيليفيزيون له‌ماڵدا بهدهنگي به‌رز کاري کرد ئهوامنداڵان تواناي گوێبيستبوني هيچ وشهيهکيان نيه که گوێبيستي بن له‌لايه‌ن که‌ساني ده‌وروبه‌ريان.
ئه‌م لێکۆڵينه‌وه‌يه له‌سه‌ر(329) مندال ئه‌نجام درا که ته‌مه‌نيان لهنيوان(2 مانگ تاوه‌کو 4 ساڵ)بوو لێکۆڵينهوهکهش ماوه‌ي (2) ساڵ به‌رده‌وامي کێشا که‌له‌م ماوهيهدائامێري ئهليکترۆني به پۆشاکي مندالهکانهوه ده‌به‌سترا تاوه‌کو منداڵه‌کان گوێبيستي چيبنوو چي بڵێن بۆ ماوه‌ي(12-16) کاتژمێر ده‌نگه‌کان تۆمار ئه‌کرا.
سه‌ره‌نجام ديميتري رايگه‌ياند پهيوهنديهکي به‌تين ههيهلهنێوان دواکه‌وتني قسهکردني منداڵ و تهماشاکردني تيليفيزيون، هه‌وه‌ك ئاشکرايه قسه‌کردن سه‌رچاوه‌يه‌کي گرنگه بۆ گه‌شه‌کردني مێشك،هه‌ربۆيه گرنگيداني منداڵ به تيليفيزيون کاردانه‌وه‌ي سلبي هه‌يه له‌سه‌ر دواکه‌وتني قسهکردنيان و که‌م بونه‌وه‌ي تواناي تهرکيزيان.
بۆيه ديميتري ئامۆژگاري خێزانه‌کان ئه‌کات که گرنگيهکي زۆر نه‌ده‌ن به تيليفيزيون .له‌کاتێکدا کهسهنجي ناده‌ن و سودي لێوه‌رناگرن بابه داگيرساوي به‌جێي نه‌هێڵن به‌رده‌وام کاربکات له ماڵدا هه‌روه‌ها هه‌رگيز به ده‌نگي به‌رز بهکري نه‌هێنن.
سەرچاوه:سايتي رێگا