ئیمام هادی(ع)؛ چرایەکی هیەدایەت بۆ داواکارانی ڕاستی و حهقیقەت
ئیمام هادی(ع) ، نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی لوتف و ڕه‌حمه‌تی ئیلاهییه که خواوه‌ند ئه‌وی کردووه به حوجهتێک له سه‌ر عه‌بده‌کانی خۆی. چرایه‌کی ڕێنوێنیدهر که له سه‌ر ڕێگه‌ی تۆکمه‌کرانی دڵ و ده‌روونی مرۆڤدا دانرا تا ڕێگه‌ی ڕاست بخاته به‌رپێی ئه‌وانه‌ی له‌م دونیایه‌دا سه‌رلێشێواو و گومڕان. شێوه و شێوازی ژیانی ئه‌ویش سه‌رچه‌شنێکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له دووی ڕاستی و حه‌قیقه‌تدان.
ئه‌و یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ره که وتار و کرداری پیشانده‌ری حه‌یاتی ته‌یبه‌ی مرۆڤانی و بوونی، دره‌وشانه‌وه‌ی به‌ها پاکه ئیلاهییه‌کانه. ئیمام "عه‌لی نه‌قی" ناسراو به هادی(ع) ، سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئیمامان، کانگه‌ی ڕه‌حمه‌ت، خه‌زنه‌ی زانست، لووتکه‌ی بورده‌باری و سه‌بر، بناغه‌ی که‌رامه‌ت، هه‌ڵبژێردراو و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ران، چرای تاریکی و حوجه‌تی خوا له‌سه‌ر زه‌وین.
ئیمام هادی(ع) خو و خده‌یه‌کی نه‌رم و نیانی هه‌بوو و هه‌میشه بزه له‌سه‌ر لێوی بوو و خه‌ریکی زیکری خواوه‌ند بوو. به‌وپه‌ڕی مه‌تانه‌ته‌وه ڕێی ده‌کرد، جل و به‌رگێکی ساده و ساکار و به‌رماڵێکی حهسیرینی هه‌بوو که شه‌وانه عیباده‌تی له‌سه‌ر ده‌کرد. ئه‌و به‌ڕاستی زه‌ریای لوتف و که‌ره‌م و دلۆڤانی بوو.
ئیمام هادی(ع) هه‌میشه له بن چاوه‌دێری حاکمانی زوڵم و زۆردا بوو. ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا که ئه‌و حه‌زره‌ته له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و پێگه‌ی خۆی له نێو جه‌ماوه‌ردا پێوندیی بپچڕێت. به‌ڵام فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌کانی ئه‌و ئیمامه، ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت زانایان هه‌میشه هۆگری بن، ئه‌بووعه‌بدوڵڵا جونه‌یدی ده‌ڵێ: سوێندم به خودا، ئیمام هادی باشترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی و بانترین ئافرێندراوی خواوه‌نده.
ئیمام هادی(ع) هه‌تاوێک نه‌بوو که ته‌نیا دڵی موسڵمان ڕوون بکاته‌وه. تیشکی دره‌وشاوه‌ی ده‌روونی ، هه‌موو لایه‌کی ڕووناک ده‌کرده‌وه و هه‌موو دڵ و گیانه‌کانی له‌هه‌مبه‌ر خۆیدا ته‌سلیم و خاکه‌ڕا ده‌کرد. نه‌ک هه‌ر شیعه‌کان و هۆگرانی ئه‌و حه‌زره‌ته، به‌ڵکوو گه‌وره‌کانی هه‌موو ئایین و ئایین‌زاکانی دیکه سه‌ریان داده‌نواند له‌هه‌مبه‌ر پله‌ی به‌رزی زانستی و که‌سایه‌تی ئیمام هادی(ع)دا. "یه‌زداد" پزیشکی مه‌سیحی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی بووه که شه‌یدای پله‌ی زانستیی ئیمام هادی(ع) ببوو. ئه‌و سه‌باره‌ت به گوێزرانه‌وه‌ی ئیمام هادی بۆ سامه‌ڕا ده‌ڵێ: گه‌ر که‌سێک به سه‌ر هه‌موو زانسته‌کاندا زاڵ بێ، هه‌ر ئه‌وه. ئه‌ویان هێناوه بۆ سامه‌ڕا تا پێش به پێوه‌ندیی گرتنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بگرن، چوونکه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن.
تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی ئیمامان، ڕوون کردنه‌وه و ڕێنوینیکردنی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ڕزگاری و به‌خته‌وه‌رییه. ده‌وڵه‌تی عه‌باسی بۆ پێشگری به چالاکیی ئه‌م پیاوه گه‌ورانه، له دووی ئه‌وه‌دا بوو به به‌رپا کردنی دانیشتنی وتووێژ و مونازه‌ره‌ی زانستی و ڕووبه‌ڕوو کردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ زانستوه‌ران و زانایان، پێگه‌ی زانستی وان تێک شکێنێت. دانانی ئه‌م چه‌شنه دانیشتنانه له سه‌رده‌می حکومه‌تی مه‌ئمونی عه‌باسیدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. ئه‌م ڕه‌وته هه‌تا سه‌رده‌می ئیمامه‌تی ئیمام هادی(ع)یش هه‌ر به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ئه‌و ئیمامه به‌ڕێزه له‌و هه‌لانه‌ی که بۆ ده‌ڕه‌خسا بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی بیر و ڕای گشتی و بره‌وپێدانی فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی که‌ڵکی زۆری وه‌رده‌گرت.
یه‌کێک له باوترین باسه که‌لامی و بڕواییهکانی سه‌رده‌می ئیمام هادی، بابه‌تی ئافرێندراو(مه‌خلووق) بوونی قورئان بوو که بیر‌و زه‌ینی موتهکهلیمانی مژووڵی خۆی کردبوو. "موعته‌زیله" قورئانی پیرۆزیان به ئافرێندراوی خواوه‌ند ده‌زانی و ئه‌و کتێبه‌یان به یه‌کێک له سیفاتی کردگاری تاکانه ده‌هێنایه ئه‌ژمار، به‌ڵام ئه‌شاعیره ، قورئانیان به کۆن(قه‌دیم) و نائافرێندراو(غه‌یره مه‌خلووق) ده‌زانی. ئه‌م کێشه و جیاوازی بیر و ڕایه له سه‌رده‌می حکومه‌تی عه‌باسییه‌کاندا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
ئیمام هادی(ع) به به بیدعهدت دانانی ئه‌م باسانه، ڕێگای ڕاستینه‌ی ڕێبازی ئیسلامی به ڕێڕه‌وانی خۆی نیشان ده‌دا. ئه‌و بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی بیر‌و زه‌ینی ڕێڕه‌وانی نووسی:
به ناوی خودای به‌خشنده و دلۆڤان، خوا ئێمه له فیتنه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه بپارێزێت که گهروابێ گه‌ره‌ترین لوتفی به ئێمه کردووه و گه‌ر وانه‌بێ هیچ شتێک جگه له تیاچوون و چاره‌ڕه‌شی به نسیبی که‌س نابێ.
بڕوای من سه‌باره‌ت به‌و قسه و باسه‌ی که له‌سه‌ر قورئان ده‌کرێت، ئه‌وه‌یه که ئه‌م پرسه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بیدعه‌ته. ... به‌ڕاستی که ئافرێنه‌رێک جگه له خوا نییه و جگه له‌و هه‌موو ئافرێندراوی ئه‌ون. قورئانیش که‌لامی خواوه‌ندی گه‌وره‌یه، خوای سوبحان قورئانی بۆ سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت و خه‌ڵکێكی تایبه‌ت نازڵ نه‌کردووه. که‌وایه قورئان له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا نوێیه و بۆ هه‌موو گه‌لێکیش هه‌ر نوێیه. خواوه‌ند ئێوه و ئێمه بخاته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م ئایه‌ته به‌م شێوه وه‌سفیان ده‌کات: به‌ڕاستی که له ده‌روونیاندا له کردگاریان و له ڕۆژی قیامه‌ت ده‌ترسن. سوره‌تی ئه‌نبیا، ئایه‌تی 49
سەرچاوه: سایتی رادیۆ سۆرانی