کاریگه‌ری پاک و خاوێنی دڵ له سه‌ر وه‌رگرتنی ناوه‌ڕۆکی قۆرئان
خاوێنی دڵ له ناپاکیه‌کانی نه‌فس و تاوانه‌کان ، به متمانه کردن و سه‌رنجدان و پارێزگاری پێک دێت و دڵ نه‌رم و ئاماده ده‌کات بۆ له خواترسی و ڕووناک بوون به ڕوناکی خوا . به‌ڵام هێندێ جار دڵی مرۆڤ ، تۆند و ڕه‌ق ده‌بێت و ده‌بێته ماڵێکی تاریک که هیچ وڕوناکێیکی لێ نیه و سینه‌ی مرۆڤ ته‌نگ ده‌بێت و له‌م حه‌ڵه‌دا مرۆڤ توانای به ده‌س هێنانی به جێ هێنان و وڵام دانه‌وه‌ی بانگهێشتی خوا له ده‌س ده‌دات .
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هۆکانی دڵ ڕه‌قی و به‌سرانی دڵ تاوان کردنه ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ تووشی نافه‌رمانی خوا و تاوان ببێ خوا دڵی مۆر ده‌کات و دڵی ناتوانێ خواناسی وه‌ربگرێ . که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ر ئه‌و " طبع " و " رین " ه که له قۆرئاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه : « كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا یَكْسِبُونَ » ( مطففین / 14 ) ؛ واته : نه وانیه ، ئه‌وه‌ی که تووسی ده‌بون ( تاوان ) ببوه ژه‌نگ له سه‌ر دڵیان .
« وَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لاَ یَفْقَهُونَ » ( توبه /87 ) ؛ دڵیان مۆر کراوه هه‌ر به‌و بۆنه‌وه حاڵی نابن .
ئه‌مه‌ش بریتیه له به‌سرانی دڵ له خوا ناسی و ڕووناکی .
دڵی خاوێن و ساغ ئه‌و دڵه‌یه که ، ئه‌رکی خۆی به جوانی جێ به جێ ده‌کات ، و جێگای جگه له خوای تێدا نیه و هاوبه‌ش بۆ خوا دانانێت . هه‌موو قین و خۆشه‌ویستیی ئه‌و دڵه هه‌ر له به‌ر خوایه ، و ته‌نیا پشت به خوا ده‌به‌ستێت و هۆمێدی هه‌ر به خوایه ، جگه له خوا له که‌س ناترسێت ، و دۆستایه‌تی و دۆژمنی ئه‌و هر بۆ خوایه ، و به‌س به‌رفرمانی خوایه ، و هیچ کارێک ناخاته پێش فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ، ئه‌مانه نیشانه‌ی دڵ خاوێنی و دڵ ساغین .
وه لێره‌دا ده‌رئه‌که‌وێ که ناڕۆکه‌کانی قۆرئان تایبه‌ت به‌و دڵانه‌یه که له نافه‌رمانی و ناپۆختی خاوێن بێت ، ئه‌و دڵانه‌ی که تاوان نابێته به‌رگر له گه‌یشتنیان به پیت و زانستی قۆرئان .
ئه‌مه‌ی که خوا ده‌فه‌رموێت : « لَّا یَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ » مه‌به‌ست ته‌نیا ده‌وست لێدانی له‌ش نیه ، به‌ڵکوو ته‌نیا ئهوانه‌ی که دڵ خاوێنن به مانا و ناوه‌ڕۆکی قۆرئان ده‌گه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌سکه‌وتێکی له ناوه‌رۆک و مانای قۆرئان هه‌بێت و ده‌ستی بگاته زانستی قۆرئان ده‌بێ دڵی خاوێن و پاک بکات . دڵی ناخاوێن ده‌بێته ڕاگری گه‌یشتن به ناوه‌ڕۆکی قۆرئان .