جیاوازی بێگۆمانی و دڵنیایی
بێ گۆمان ئیبراهیم سه‌باره‌ت به یه‌کتایی خوا به شێوه‌ی به‌ڵگه‌یی و سرشتی خاتر جه‌م بوو به‌ڵام به مۆتاڵای نهێنه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئه‌م خاترجهمیه گه‌یشته پۆپه‌ی خۆی ، ئه‌و بروای به ژیاننه‌وه (مه‌عاد) و په‌سڵان هه‌بوو به‌ڵام به دیتنی ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی که سهربرابوون و زیندوو بوونه‌وه باوه‌ڕی گه‌یشتی قۆناغی "عین الیقین" واته دیتن به چاوی خۆی .
له بابه‌تی زیندوو بوونه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( د . خ ) فه‌رمووی : تا دڵنیا بم .
دڵنیایی(ئیتمینان) قۆناغی زانستی ئاساییه ، به‌ڵام بێگۆمانی (یه‌قین) قۆناغێکی سه‌رتره و خۆی خاوه‌نی سێ پله‌یه : (علم الیقین، حق الیقین و عین الیقین) . بێگۆمانی که به‌رزترین پله‌ی باوه‌ڕه ، به هۆی دیتنی مه‌له‌کووتی به‌دیهات .
بێ گۆمان ئیبراهیم سه‌باره‌ت به یه‌کتایی خوا به شێوه‌ی به‌ڵگه‌یی و سرشتی خاتر جه‌م بوو به‌ڵام به مۆتاڵای نهێنه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئه‌م خاترجهمیه گه‌یشته پۆپه‌ی خۆی ، ئه‌و بروای به ژیاننه‌وه (مه‌عاد) و په‌سڵان هه‌بوو به‌ڵام به دیتنی ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی که سهربرابوون و زیندوو بوونه‌وه باوه‌ڕی گه‌یشتی قۆناغی "عین الیقین" واته دیتن به چاوی خۆی .
چوار خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به ئایه‌تی 75 سووره‌ی ئه‌نعام :
1- ئه‌وه‌ی که حه‌قی ناسی و بانگه‌شه‌ی کرد بۆی و له شتێک نه‌ترسا ، خوای گه‌وره "دیتنی مه‌له‌کووتی " پێ ئه‌به‌خشێ . ( وه‌کوو حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( د . خ ) به پێی ئایه‌تی پێشوو ) « وَ كَذلِكَ نُرِی إِبْراهِیمَ مَلَكُوتَ ... » به‌ڵێ لاوێکیش ده‌توانێ به گه‌شه کردنی مه‌عنه‌وی ، بگاته قۆناغی دیتنه مه‌له‌کووتی . له به‌ر ئه‌وه‌ی که به پێی کتێبه ته‌فسیره‌کان ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( د . خ ) له‌و سه‌رده‌مه‌دا تازه‌لاو بوو .
2- پێغه‌مبه‌ران ڕێنمایی جیاواز و تایبه‌تیان لای خوا هه‌یه . «وَ كَذلِكَ نُرِی إِبْراهِیمَ»
3- بێگۆمانی (یه‌قین) ، به‌رزترین پله‌ی باوه‌ڕه «وَ لِیَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِینَ»
4- گه‌یشتن به بێگۆمانی (یه‌قین) ، پێویستی به یارمه‌تی خوایی هه‌یه . «نُرِی» ...«الْمُوقِنِینَ»