ئاسه‌واری نه‌رێنی خه‌وتن له نێوان به‌ره‌به‌یان تا خۆرکه‌وتن
هاوار کردن دوای خوێنێ که به ناحه‌ق له3 سه‌ری ده‌رژرێت ، ئاوی خۆشۆردنی دوای زیناح که له سه‌ری ده‌رژرێت ، خه‌وتنی به‌ر له خۆر که‌وتن .
1- هه‌ژاهری یه‌کێک له‌و ئاسه‌واره نه‌رێنیه‌ی خه‌وتن له نێوان به‌ره‌به‌یان تا خۆرکه‌وتنه، هه‌ژاری نه‌داری و به‌دباختی و بێچاره‌یی . له لێ گه‌ڕانه‌وه‌دا هاتوه : زه‌وین هیچ هاوارێک وه‌کوو ئه‌م سێ هاوره (دوای سه‌ختی ) ناکات : هاوار کردن دوای خوێنێ که به ناحه‌ق له3 سه‌ری ده‌رژرێت ، ئاوی خۆشۆردنی دوای زیناح که له سه‌ری ده‌رژرێت ، خه‌وتنی به‌ر له خۆر که‌وتن . ( من لایحضره الفقیه ؛ ب 4 ، ل 20 ) ئه‌میری بڕوادارانیش حه‌زره‌تی عه‌لی ( ر . خ ) ده‌فه‌رموێت : خه‌وتنی به‌ر له خۆر که‌وتن و خه‌وی به‌ر له نوێژی خه‌وتنان ، ده‌بێته هۆی هه‌ژاری و په‌رێشانی له کار و باردا . ( مستدرك الوسائل ، ب 5 ، ل 110 )
2- به‌ڵا و کاره‌سات : خه‌وتن له نێوان به‌ره‌به‌یان تا خۆرکه‌وتن ده‌بێته هۆی به‌ڵا و کۆسپ ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بێداری ده‌بێته هۆی ڕزگاری له هه‌ژاری و ده‌رد و به‌ڵا ، خه‌وی ئه‌و کاته‌ش ده‌بێته هۆی ڕاکێشانی ئه‌وانه .
3- کوێردڵی : به پێی لێ گه‌ڕانه‌وه‌ێیک له ئه‌میری بڕواداران حه‌زره‌تی عه‌لی ( ر . خ ) هاتوه که‌سێ که له‌و کاته‌دا ده‌خه‌فێ گیروده‌ی کوێر دڵی ده‌بیت و خواناسین له دڵی دوور ده‌که‌وێه‌وه . ( دعوات راوندى ، لاپه‌ره 81 ، حه دیس 204 و بحارالانوار ، به‌رگی 83 ، لاپه‌ره 282، حه دیس 45 به که‌مێ جیاوازی )
4- کۆفر و بێ ئیمانی : یه‌کێکیتر له ئاسه‌واره نه‌رێنیه‌کانی خه‌وتن له‌م کاته‌دا کۆفر و بێ ئیمانیه . ( هه‌مان )
پێشه‌وای بڕوادارانیش حه‌زره‌تی عه‌لی ( ر . خ ) ده‌فه‌رموێت : خه‌وتنی پیش له خۆرکه‌وتن و خه‌وی به‌ر له نوێژی خه‌وتنان ، ده‌بێته هۆی هه‌ژاری و په‌رێشانی له کار و باردا . ( مستدرك الوسائل ، ب 5 ، ل 110 )
5- چاو له‌ده‌ستی و مۆحتاجی له ڕۆزیدا : که‌سێ که له‌م کاته‌دا ده‌خه‌وێ ڕۆزی ئه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌س خۆی ده‌که‌وێته ده‌س که‌سانی تر و ده‌بێ بۆ هه‌ر شتێک له ڕۆزی و زانست ڕوو بخاته ئه‌م و ئه‌و و چاو له ده‌ست بێ . ( هه‌مان )
6- به‌دنامی و ڕسوایی : یه‌کێکی تر له‌و ئاسه‌واره نه‌رێنیه‌ی خه‌وتن له نێوان به‌ره‌به‌یان تا خۆرکه‌وتن ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک تاوانێکی کردبێ ، خوای گه‌وره تاوانه‌که‌ی داناپۆشێت و نێمه‌تی داپۆشیانی لێ ده‌سێنرێت . به‌م شێوه‌یه که له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ر تاوان و هه‌ڵه‌یکی کرد ، ڕسوا ده‌بێت . ( هه‌مان )