باشترین ڕێگا بۆ بڕوا به ڕۆژی پسڵان
ئه‌م جیهانه جێگای کێڵگه‌ی جیهانی دواڕۆژه و مرۆڤ ، به‌رهه‌می تێکۆشانی خۆی له ڕۆژی پسڵان به ته‌واوی به ده‌س دێنێت و ده‌ستکه‌وتی زه‌حمه‌ت و ، خزمه‌ته‌کان و خواپهرهستیهکانی خۆی له ته‌واوی ته‌مه‌نیا به ته‌واوی ده‌بینێت و له ئاکامدا ده‌گاته ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتی پێ ده‌به‌خشرێت .
کۆکردنه‌وه : زه‌هرا ئیجلال - به‌شی قۆرئانی تێبیان
گه‌ڕانه‌وه ( ڕۆژی پسڵان، معاد )
« معاد » به مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه و یه‌کێکه له بنه‌ما مه‌زنه‌کانی ئایینی ئیسلام .
مرۆڤ دوای مردن ، زیندوو ده‌بێته‌وه و له ڕاستیدا دوای ماوه‌ێیک ، له‌م جیهانه ئۆغر ده‌کات بۆ جیهانێکی دیکه . به‌و جۆره‌ی که باوه به‌م ئۆغره ئه‌ڵێن « معاد » . ته‌واوی مرۆڤه‌کان له ڕۆژی پسڵاندا حازر ده‌بن ، بۆ لێ پرسینه‌وه و حسێب و کتێب .
مرۆڤ هه‌رچێکی له‌م جیهانه کێڵا بێت له ڕۆژی پسڵانا به‌رهه‌مه‌که‌ی به ده‌س دێنێت . نێمه‌ته‌کانی جیهانێکی دیکه بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که له نێمه‌ته‌کانی ئه‌م جیهانه به باشی که‌ڵکیان وه‌رگرتبێت و له یادی خوا خافڵ نه‌بووبن .
خوای دڵۆڤان ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌سێک بێ گۆمان ده‌بێ تامی مردن بچێژێت و دوای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای ئێمه ... ( عه‌نکه‌بووت ، ئایه‌تی 57 )
ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی که به‌س زانستی هه‌بێ سه‌باره‌ت به ڕۆژی پسڵان ، به‌ڵام بڕوای پێ نه‌بێت و نه‌گه‌یشتبێته قۆناغی دڵنیایی ، له لادان و ئه‌سته‌م و ده‌ست درێژی ناپارێزرێت . کاتێک مرۆڤ شتێکی باوه‌ڕ کرد و دڵنیا بوو ، ئیتر له بیری ناکا ، وه دڵنیایی له ڕۆژی پسڵانه که مرۆڤ له لادان ده‌پارێزێت .
قۆرئانی پیرۆز ، سه‌رنجی تایبه‌تی داوه به بابه‌تی « معاد » تا ئه‌و ڕادده‌ی که له زیاتر له 1500ئایه‌تدا باسی لێکردوه و به‌رده‌وام به بۆنه جۆراو جۆره‌کان ، ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌کیه ده‌خاته بیری مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له بیری نه‌کات ؛ بۆ نموونه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به "معاد " باسیان کردوه : 41 ابراهیم ; 12 روم ; 7 حج ; 25 حجر ; 1 27 قیامت و ...