پێویست به هۆگری و خۆشه‌ویستی
له لاییکی دیکه‌وه سرۆشت و فیتره‌تی مرۆڤ داخوازی ده‌کات که مرۆڤه‌کان به شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه بژین . به پێی ئه‌م بنه‌ما ، مرۆڤه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن به خۆشه‌ویستی ، دۆستایه‌تی ، و پێوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌کتریدا . ئه‌م پێویستیه سرۆشتی و گێانی و ده‌رونیه‌ی مرۆڤه‌کان به هۆگری و خۆشه‌ویستی ، شتێکی دیار و ئاشکرایه .
قۆرئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت : ئێمه ئه‌م هۆگری و خۆشه‌ویستیمانه له نێو نیزامی هاوسه‌رگیریدا داناوه و ژن و مێردمان کردوه‌ته هۆگر و خۆشه‌ویستی یه‌کتری ؛ « وَمِنْ آیَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَیْهَا وَجَعَلَ بَیْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِی ذَلِكَ لَآیَاتٍ لِقَوْمٍ یَتَفَكَّرُونَ » ( روم ،21 ) به پێێ ئه‌م ئایه‌ته بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که پێوه‌ندی نێوان ژن و مێرد ، ته‌نیا باری سێکسی نیه ، به‌ڵکوو بۆ هۆگری و خۆشه‌ویستیه و هه‌ر به‌م شێوه‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که مانای ئه‌م جۆره لێ گێڕانه‌وانه‌ی خواره‌وه چیه : « من اخلاق الانبیا‌ء حب النساء » (مه جلسی ، 1403ق : ب 100، ل 236) ، « و حبب الیّ من دنیاكم النساء » ( هه مان ، ل 218 )
قۆرئانی پیرۆز هۆی درووس بوونی ژن بۆ پیاو و پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ر ئه‌و هۆگری و خۆشه‌ویستیه باس ده‌کات که ئه‌مه‌ش له ئایه‌تی پیرۆزی « خلق لكم من انفسكم ازواجاً لتسكنوا الیها » به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت .
له لێ گێڕانه‌وه‌ێیکدا له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( د . خ ) هاتوه که داوی شه‌ڕی ئۆحۆد به کچی جه‌حشی فه‌رموو : خاڵی تۆ حه‌مزه شه‌هید کرا . ئه‌ویش گۆتی : « انا لله و انا الیه را‌جعون » ؛ من پاداشتی ئه‌م کۆسپه له خوا داوا ده‌که‌م . دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( د . خ ) فه‌رمووی : براکه‌شت شه‌هید بوو ؛ ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و وته‌ی پێشه‌ی دووپات کرده‌وه ؛ به‌ڵام کاتێ که هه‌واڵی شه‌هید بوونی مێرده‌که‌ی پێدا ، ده‌ستی نیا سه‌ر سه‌ری و قیژاندی .
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( د . خ ) فه‌رمووی : « نعم مایعدل الزوج عند المرأة شئ » ؛ واته : به‌ڵێ هیچ که‌س لای ژن جێگه‌ی مێردی بۆ ناگرێ " (رك . عروسی حویزی ، بی‌تا: ب 4، ل 174 ؛ مه كارم شیرازی ، 1369: ب 16، ل 47)