چۆن خانوه‌کانمان پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ت که‌ین ؟
ئه‌گه‌ر له باری ئایینی ئیسلامدا ئاگادار بین ده‌گه‌ینه ئه‌و خاڵه‌ی که هیچ کات ، پێگه و جێگه‌ێیک نیه له ژیاندا که ئاییبی ئیسلام قسه‌ی لێ نه‌کردبێت و جاره‌سه‌ری بۆ دانه‌نابێت .
یه‌کێک له‌و جێگه و پێگانه ؛ خانوه و کاتی چوونه ناو خانوو و ده‌رچوون له‌و جێگا پیرۆزه‌یه .
ئهمیرۆلمۆمنین ( خ ر ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر کاتێ یه‌کێک له ئێوه ده‌چێته نێو خانوی خۆی ، سڵاو بکات له دانیشتوانی ماڵ ، ئه‌گه‌ریش که‌س له ماڵ نه‌بوو ، بڵێ : سه‌لامی خوا له سه‌ر ئێمه و دوای ئه‌وه‌ش سووره‌ی ئێخلاس بخوێنێت که ئه‌مه ده‌بێته هۆی نه‌مانی هه‌ژاری له ماڵدا .
ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێ سه‌باره‌ت به یه‌کێک له مه‌زنترین جێگه‌کان واته ماڵ که‌مێک بدوین ...
یه‌کێک له گرنگترین کارکرده‌کانی خان‌و ، دابین کردنی ئاسوده‌یی و ئۆقره‌ی له‌ش و گێانی ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه‌یه که بێ گۆمان ده‌بێ جێگای هێمنی هه‌مه لاێینه بۆ ئه‌ندامان بێت .
ئه‌م ئاسوده‌یی و ئۆقره و هێمنایه‌تیه خوای گه‌وره پاڵی ئه‌دا به خۆیه‌وه و ده‌فه‌رموێت : « وَاللّهُ جَعَلَ لَكُم مِّن بُیُوتِكُمْ سَكَنًا » ( نه حل ،80 ) " واته خوای مه‌زن خانوه‌کانی ئێوه‌ی کردوه‌ته جێگای ئۆقره و ئاسووده‌یی .)
وشه‌ی " سکن " به مانای هه‌ر شتێکه که ببێته هۆی ئۆقره‌ی مرۆڤ . مرۆڤ جگه له پێویستی به خانوو بۆ دانیشتن ، پێویستی هه‌یه بۆ جێگاێیک بۆ ئۆقره‌ی ده‌رد و ئێشه ده‌رونیه‌کانی ، رزگار بوون له بڕێ له به‌نداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، پشوودان به شێوازی دڵخوا ، خه‌ڵوه‌ت کردن له گه‌ڵ خوا و که‌س و کار . ئه‌گه‌ر خانوو ئه‌م پێداویستیانه جێ به جێ نه‌کات ، خانوو نیه .
سڵاو بکه‌ن
له ئایه‌تی 28 سووره‌ی پیرۆزی نووریشدا ، ڕۆیشتنه نێو هه‌ر ماڵێک به‌سراوه به مه‌رجی ئیزن وه‌رگرتن له خاوه‌ن ماڵ : «فَإِن لَّمْ تَجِدُوا فِیهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّى یُوْذَنَ لَكُمْ» ( نور، 28 ) " ئه‌گه‌ر که‌سێک له ماڵ نه‌بوو ، تا ئیزن وه‌رنه‌گرن نه‌چنه ناو ماڵ "
«فَإِذَا دَخَلْتُم بُیُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِیَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَیِّبَةً» ( نور،61 )
له‌م ئاتهشدا خوای گه‌وره فێری یه‌کێک له شێوازه‌کانی چوونه نێو ماڵمان ده‌کات که ئه‌وه‌یش سڵاو کردنه .