10 جۆر خۆراك سەرئێشە كەمدەكەنەوە
سەرشێشە نیشانەیە بۆ نەخۆشی نەك خوودی نەخۆشی و ڕەنگە هەندێكجار لە ئەنجامی كەمخەوی و كەمخۆراكی و كەمبونەوەی ئاو لە جەستەدا ئەم حاڵەتە دەربكەوێت و هەندێكجاریش بەهۆی نائارامی بەردەوام و دوودڵی یان هەوكردنی جیوبەكانی لوتەوە دەبێت ، دەتوانیت چەند جۆرێك لە خواردن و خواردنەوە لەجياتی دەرمان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەرت بەكاربهێنیت لەوانەش :
1- قاوە: یەكێكە لەو خواردنەوانەی كە كافاینی پێویست لە پێكهاتەیدا هەیە و دەمارە خانەكانی مێشك هێور دەكاتەوە ، بەڵام خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە قاوە ئەنجامەكەی پێچەوانە دەبێت و سەرئێشە زیاتر دەكات .
2- سپێناغ : ئەم جۆرەی سەوزە خاوەنی تایبەتمەندیەكی گرنگە ڤیتامین بی لەپێكهاتەیدا هەیە ، دەتوانیت ئەم سەوزەیە بكەیت بە زەڵاتە و بیخۆیت بۆ ئەوەی سەرئێشەت كەم ببێتەوە .
3- شوتی : لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆری لە ئاو پێكهاتوە و دژایەتی وشكبونەوەی جەستە دەكات لە هەمان كاتدا چارەسەرە بۆ سەرئێشە .
4- مۆز : ڤیتامین بی شەش لە پێكهاتەیدا هەیە و خۆراكێكەی مێشك بەهێز دەكات و چارەسەری سەرئێشە دەكات .
5- گێلاس: ئەم میوەیە تامی خۆشە و ڕەنگی جوانە و پێكهاتەی ( كیرسیتین ) لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش دژە هەوكردن و دژە سەرئێشەیەكی بەهێزە ، بۆ چارەسەری سەرئێشەی نیوە دەتوانیت پەرداخێك شەربەتی گێلاس یان 10 دەنك گێلاس بخۆیت لەجیاتی دەرمانی ئازار شكێن .
6- گەنمەشامی : ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی ئەم خۆراكە دەكەیت ئەوە پێویستە ئەم زانیاریەت لەسەری هەبێت ، گەنمەشامی سوڕی خوێن چالاك دەكات و ڤیتامین بی سێ بەجەستە دەبەخشێت و ماندوێتی و بێزاری كەمدەكاتەوە .
7- ماسی سالمۆن : ئەم ماسییە ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەیدا هەیە و ئاستی شەكری ناوخوێن جێگیر دەكات و بۆ تەندروستیەكی باشتر پێویستە هەفتەی دووجار گۆشتی ئەم ماسییە بخورێت .
8- ئەو خۆراكانەی لەبەرهەمە دانەوێڵەیەكاان دروستكراون زۆر بەسوودن بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشەی نیوە .
9- تۆوی كەتان : ئۆمیگا سێ و ترشی چەوری لەپێكهاتەیدا هەیە ، دژە هەوكردنێكی بەهێزە و چارەسەرە بۆ سەرئێشە .
10- ئەو خۆراكانەی بیبەری تونیان پێوەكراوە چارەسەرن بۆ سەرئێشەی نیوە و ئەو كەسانەی كێشەی جیوبەكانیان هەیە چونكە خواردنی بیبەری تون یارمەتی كردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە دەدات .
وێستگە ستایل