تایبه‌تمه‌ندیی و قازانجه‌کانی برینج بۆ سڵامه‌تی له‌ش
برینج خۆراکی سه‌ره‌کیی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه و خۆراکی زۆرتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان دابین ده‌کا. له جیهاندا نزیک به 40 جۆره برینج هه‌یه.
برینج قازانجی زۆری بۆ سڵامه‌تی مرۆڤ هه‌یه بۆ وێنه وزه‌ی له‌ش به خێڕایی دابین ده‌کا، چالاکی ده‌زگای کۆئه‌ندامی هه‌رس باشتر ده‌کا، قه‌ندی خوێن راده‌گرێ و سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی ڤیتامینی ب1 بۆ له‌شه. هه‌روه‌ها قازانجی دیکه‌شی هه‌یه وه‌ک به‌رگریی له پێست، خۆراگریی له به‌رانبه‌ر کێشه‌ی وه‌ک زه‌ختی خوێن، زگچوونی خوێنی، و به‌رگریی له تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
برینج سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ڤیتامین و مه‌وادی کانزایی وه‌ک نیاسین، ڤیتامین دی، که‌لسیۆم، فیبر، ئاسن، تیامین و ریبوفالوین دێته ئه‌ژمار. سه‌بوسی برینج ده‌رمانی ئیسهالی خوێنیه. برینجی قاوه‌یی به‌رگریی له تووشبوون به ئالزایمێر ده‌کا، پزشکان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شه‌کره‌یان هه‌یه راده‌سپێرن له به‌رنامه‌ی خۆراکی رۆژانه‌ی خۆیاندا که‌ڵک له برینجی قاوه‌یی وه‌رگه‌ن.
ته‌نیا خواردنی یه‌ک فینجان بریجنی قاوه‌یی 100% پێویستیی له‌ش به مه‌نگه‌نێز دابین ده‌کا. ده‌کرێ له ئارده برینج بۆ ده‌رمانی هه‌ندێ نه‌خۆشیی پێست که‌ڵک وه‌رگیرێ.