خواردنی پێنج جۆر خۆراك وادەكات زوو توڕە ببیت
خواردنی خۆراكی تەندروست و وەرزش كردن وادەكات دۆخی تەندروستی مرۆڤ باشتر ببێت ، شارەزایانی بواری خۆراك چەند خۆراكێكیان دەست نیشان كردوە كە دەبێتە هۆی توڕەی بەردەوام :
1- بنێشت و شیرینی : خواردنی بنێشت و شیرینی بەشێوەیەكی بەردەوام وادەكات لە ڕوی دەرونیەوە نائارام بیت .
2- خواردنی خۆراكی قتو بەشێوەیەكی بەردەوام وادەكات بەردەوام توڕە بیت .
3-خواردنەوەی چا و قاوە پێش نوستن كاریگەری دەكاتە سەر باری دەرونی مرۆڤ ، بۆ ئەوەی مێشكت ئارام بێت چاكتر وایە سێ كاتژمێر پێش خەوتن ئەو خواردنەوانە نەخۆیتەوە كە كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە .
4- زۆر ئەو خۆراكانە مەخۆ كە بەهارات و بیبەری تونی تێكراوە بۆ ئەوەی زوو توڕە نەبیت .
5- ڕۆنە زیان بەخشەكان : زاناكان لە زانكۆیەك لە كالیفۆرنیا لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی ئەو خۆراكانە زۆر دەخۆن كە بەڕۆنێك ئامادەكرابێت كە چەند جارێك بەكارهێنرابێتەوە لە ڕوی دەرونیەوە زوو هەڵدەچن و توڕە دەبن .
سەرچاوە: وێستگە ستایل