ڕۆژوو چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشییە
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا پرسیارێكی زۆر دەكرێت ئاخۆ كێن ئەوانەی دەتوانن بەڕۆژوو ببن و كێن ئەوانەش كە ناتوانن بەڕۆژوو ببن.
ڕۆژوو یەكێكە لە ڕێگاكان بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی چەوری لەسەر جگەریان كۆبۆتەوە ، چونكە لە ڕاستیدا هۆكاری دروست بوون و كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر بەهۆی زۆر خواردنەوەی مەی و كێشی زۆرەوە دەبێت .
ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی نەخۆشی چەوری سەر جگەرت هەیە ئەوە ڕۆژوو یەكێكە لە ڕێگاكانی چارەسەر و كەمكردنەوەی پەستان لەسەر جگەرت بۆ ئەوەش پێویستە كاتێك بەربانگ دەكەیتەوە خواردنی چەوری لە ژەمەكانتدا كەم بێت و بە خورماو و ئاو ڕۆژوەكەت بشكێنی و زۆر پێویستە سەوزە لەخواردنەكانتدا هەبێت .
سەرچاوە:وێستگە ستایل