سوده ته‌ندروستيه‌كاني " دارچيني "
له توێژينه‌وه‌يه‌کي دوپاتکراودا سه‌لمێنرا که له دارچينيدا ماده‌يه‌کي تواوه هه‌يه که ده‌توانێ ڕێژه‌ي شه‌کر له خوێندا که‌م بکاته‌وه هه‌روه‌ها مه‌ترسييه‌کاني سه‌ر دڵ که‌م ده‌کاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ي تواناي ئه‌وه‌ي هه‌يه ڕێژه‌ي شه‌کري گلوکۆز له خوێندا که‌م بکاته‌وه .
هاوکات توێژه‌رێکي ده‌رمانسازي له وه‌زاره‌تي کشتوکاڵي ئامريکا به‌ناوي ” ڕيچارد ئانده‌رسۆن ” و تيمێکي هاوڕێي ئه‌وه‌يان وت : که‌وا له سه‌دا ( 13 – 23 ) دژه ئۆکسيدنوون له دارچينيدا هه‌يه و گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي دارچيني ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ڕێژه‌ي شه‌کري گلوکۆزي زياد له خوێندا ده‌پوکێنێته‌وه و له‌ناوي ده‌بات .
له دارچينيدا ماده‌يه‌کي تواوه هه‌يه که ده‌توانێ ڕێژه‌ي شه‌کر له خوێندا که‌م بکاته‌وه هه‌روه‌ها مه‌ترسييه‌کاني سه‌ر دڵ که‌م ده‌کاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ي تواناي ئه‌وه‌ي هه‌يه ڕێژه‌ي شه‌کري گلوکۆز له خوێندا که‌م بکاته‌وه .
دواي ئه‌وه له توێژينه‌وه‌يه‌کي قووڵتردا تيمه‌که هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که دارچيني هۆکارێکيشه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ي کێشي له‌ش به‌تايبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وييه‌وه گيرۆده بوون ، خواردني دارچيني به به‌رده‌وام ده‌بێته هۆي که‌مکردنه‌وه‌ي کێشي له‌ش .
nrt tv