ئه‌نه‌ناس ددان له کلۆربوون ده‌پارێزێت ئاماده‌کار
ئه‌نه‌ناس «Pine apple» پێک دێت له ئاو و شه‌کر، هه‌روه‌ها خوێيه کانزاييهکان وه‌کو فلۆر، پۆتاسيۆم و سۆديۆمى تێدايه. سرکه‌ى برۆملين و ڤيتامينهکانى (A، C، B)ى تێدايه و چه‌ندين سوودى گرنگى هه‌يه له‌وانه:
1. فرمانه‌کانى جگه‌ر چالاک ده‌کات و زهردويى ناهێڵێت.
2. له به‌ر بونى مادده‌ى فلۆريد تيايدا ڕێ ده‌گرێت له کلۆربونى ددان و داخورانى. وا باشتره بدرێت به مناڵان له قۆناغى گه‌شه‌کردن بۆ پارێزگارى له ددان و پوکيان.
3. له‌ڕێى ئه‌و ئهنزيمانهى تيايدايه ڕێ ده‌گرێت له دروستبونى گرێ و هه‌ڵئاوسانى شانه‌کان و ههوکردنيان.
4. هه‌رسکردنى خواردن ئاسان ده‌کات و ڕێ ده‌گرێت له قهبزبونى گه‌ده.
5. ڕێ ده‌گرێت له که‌ڵه‌که‌بونى چه‌ورى له‌ناو مولوله‌کانى خوێن به تايبه‌تى خوێنبه‌ره‌کان. بۆيه ڕێ ده‌گرێت له ڕه‌قبونى خوێنبه‌ره‌کان.
6. ميزهێنهره و رێ ده‌گرێت له دروستبونى به‌ردو لمى گورچيله و ميزڵدان و بۆرى ميز.
7. تينويهتىو گهرمابون له هاويندا ده‌شکێنێت له‌به‌ر بونى بڕێکى زۆرى ئاو له پێکهاته‌که‌ى که رێ ده‌گرێت له خۆربردن.
8. له‌به‌ر بونى ڤيتامين (C) تيايدا نه‌خۆشييه‌کانى سه‌رمابون و نيشانه‌کانى ناهێڵێت.
له به‌ر بونى مادده‌ى فلۆريد تيايدا ڕێ ده‌گرێت له کلۆربونى ددان و داخورانى. وا باشتره بدرێت به مناڵان له قۆناغى گه‌شه‌کردن بۆ پارێزگارى له ددان و پوکيان.
زيانه‌کانى ئه‌نه‌ناس
ـ زۆرخواردنى ئه‌نه‌ناس ده‌بێته هۆى سکچون و دڵ تێکهه‌ڵهاتن و دروستبونى ليرى پێست و زيپکه له ده‌وروبه‌رى هه‌ر دوو لێو و ده‌م. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى گرژبونى ماسولکه‌کانى منداڵدان و رشانه‌وه.
ـ وا باشتره ئه‌نه‌ناس له کاتى سکپڕى و شيرداندا زۆر نه‌خورێت. خواردنه‌وه‌ى بڕێکى زۆر له شه‌ربه‌ته‌که‌ى له لاى ئافره‌تى سکپڕ ده‌بێته هۆى کرژبونى ماسولکه‌کانى منداڵدان که ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ له‌بارچون.
ـ زيادهخۆرى له شه‌ربه‌تى ئه‌نه‌ناس ئه‌بێته هۆى شڵه‌ژانى گه‌ده.
ـ وا باشتره ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى فشارى خوێنيان هه‌يه خۆيان به دور بگرن له خواردنى ئه‌نه‌ناس.
چه تر پریس