سووده‌كاني هه‌رمێ
هه‌رمێ ڕێژه‌يه‌كي به‌رز له ڕيشاڵه خۆراكيه‌كاني تێدايه به‌جۆرێك هه‌رمێيه‌كي قه‌باره‌وه مامناوه‌ند 25-26 گرام ڕيشاڵي تێدايه به‌وه‌ش يارمه‌تيده‌ره له پاراستني له‌ش له مه‌ترسي تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن و مه‌مك و هه‌روه‌ها ئاستي كۆليسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.
هه‌رمێ بڕێكي مامناوه‌ندي له ڤيتامينه‌كاني ئه‌ي، سي، كه‌ي، بي 2، بي 3، بي 6، له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها پێويستي ئافره‌تي دووگيان و شيرده‌ر ده‌كات له ئاسن زامنده‌كات، و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكاني وه‌كو كاليسيۆم و پۆتاسيۆم و مه‌نگه‌نيز و مه‌گنسيۆم.
هه‌رمێ ڕێژه‌يه‌كي به‌رز له ڕيشاڵه خۆراكيه‌كاني تێدايه به‌جۆرێك هه‌رمێيه‌كي قه‌باره‌وه مامناوه‌ند 25-26 گرام ڕيشاڵي تێدايه به‌وه‌ش يارمه‌تيده‌ره له پاراستني له‌ش له مه‌ترسي تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن و مه‌مك و هه‌روه‌ها ئاستي كۆليسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.
وه‌كو زانراوه ڤيتامين سي و مس له دژه ئۆكسيده گرنگه‌كان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن و به‌وپێيه‌ش خواردني هه‌رمێ سيستمي به‌رگريي به‌هێزده‌كات و مه‌ترسي تووشبوون به شێرپه‌نجه سنوردار ده‌كات، و هه‌وره‌ها مه‌ترسي تووشبوون به نه‌خۆشي ئێسكه نه‌رمه كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ي چه‌ند پێكهاته‌يه‌كي تێدايه يارمه‌تي مژيني كاليسيۆم ده‌دات له‌لايه‌ن له‌شه‌وه.
هه‌رمێ چه‌ند ترشێكي تێدايه مه‌ترسي تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده سنوردارده‌كات، و هه‌روه‌ها توێكڵي هه‌رمێ چه‌ند دژي ئۆكسيدێكي گرنگي تێدايه مه‌ترسي تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێزێت و به‌وه‌ش مه‌ترسي تووشبوون به نه‌خۆشيه‌كاني دڵ كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه وا باشتره هه‌رمێ به توێكڵه‌وه بخورێت.
خواردني 2-3 هه‌رمێ له رۆژێكدا مه‌ترسي كزبووني چاو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچووني ته‌مه‌ندا كه‌مده‌كاته‌وه.خواردني هه‌رمێ هيچ هه‌ستيارييه‌كي لێناكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي هه‌ستياريان هه‌يه به‌رامبه‌ر خواردني هه‌ندێ ميوه.
خه ندان
باخچه