مۆز: پێناسه و سود و نوێترين توێژينه‌وه‌كان
ناوي مۆز لە زاراوەي مۆزاوە وەرگيراوە کە زاراوەيەکي ھنديە ، ھەروەھا پێشي دەوترێت سێوي بەھەشت ياخود سێوي ئادەم ياخود درەختي ئادەمچونکە ھەندێک لە خێڵەکان بڕوايان وايە ئەمە ئەو ميوەيەيە کە لە ئادەم و حەوا قەدەغە کراوە ، ھەروەھا پێشي دەوترێت ميوەي دانايان ، چونکە فەيلەسوفە ھنديەکان لە سێبەرەکەيدا دادەنيشتن و بەرەکەيان دەخوارد .
نوێترين توێژينه‌وه
نوێترين توێژينه‌وه‌ي ئه‌مه‌ريكي كۆمه‌ڵێك سوودي زۆري له‌مۆزدا ده‌ستنيشانكردووه، به‌ته‌نها خواردني دوو مۆز بايي ئه‌وه‌نده وزه‌ت ده‌داتێ كه 90 ده‌قيقه وه‌رزش بكه‌يت، هه‌ر بۆيه له‌لاي وه‌رزشكاران مۆز به‌ميوه‌ي يه‌كه‌م ده‌ژمێردرێت.له‌پاڵ سووده زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كاني بۆ جه‌سته، هاوكات مۆز چاره‌سه‌ري چه‌ندين نه‌خۆشي جۆراو جۆر ده‌كات، له‌وانه:
خه‌مۆكي
ناوي مۆز لە زاراوەي مۆزاوە وەرگيراوە کە زاراوەيەکي ھنديە ، ھەروەھا پێشي دەوترێت سێوي بەھەشت ياخود سێوي ئادەم ياخود درەختي ئادەمچونکە ھەندێک لە خێڵەکان بڕوايان وايە ئەمە ئەو ميوەيەيە کە لە ئادەم و حەوا قەدەغە کراوە ، ھەروەھا پێشي دەوترێت ميوەي دانايان ، چونکە فەيلەسوفە ھنديەکان لە سێبەرەکەيدا دادەنيشتن و بەرەکەيان دەخوارد .
به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر چه‌ندين كه‌س كه‌تووشي خه‌مۆكي هاتوون، له‌گه‌ڵ خواردني مۆزێكدا هه‌ستيان به‌باشييه‌كي زۆر كردووه، مۆز جۆرێك له‌پرۆتيني تێدايه كه واتلێده‌كات هه‌ست به‌ئارامي‌و هێوربوونه‌وه بكه‌يت، زه‌وقي مرۆڤ خۆش ده‌كات‌و واده‌كات ئاسووده بێت.
كه‌م خوێني
به‌و پێيه‌ي مۆز بڕێكي زۆر ئاسني تێدايه، بۆيه يارمه‌تيده‌ره بۆ چالاكبووني هيمۆگلۆبين له‌ناو خوێندا، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكي زۆر گونجاوه بۆ نه‌خۆشي كه‌م خوێني.
په‌ستاني خوێن
مۆز بڕێكي زۆر پۆتاسيۆم‌و بڕێكي كه‌م خوێي تێدايه، به‌هۆيه‌وه يه‌كێكه له‌چاره‌سه‌ره زۆر باشه‌كان بۆ نه‌خۆشي په‌ستاني خوێن، ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه‌ي خۆراك‌و ده‌رماني ئه‌مه‌ريكي رێي داوه به‌ته‌نها له‌ريكلامي مۆزدا باس له‌وه بكرێت كه ئه‌م ميوه‌يه بۆ په‌ستاني خوێن به‌سووده، ئه‌گينا بۆ هيچ يه‌كي تر بۆيان نييه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه به‌كاربهێنن.
به‌هێزي مێشك
به‌پێي توێژينه‌وه‌يه كه‌له‌سه‌ر دوو سه‌د خوێندكاري ناوه‌ندي تويكنهامي به‌ريتانيا كراوه، مۆز يارمه‌تي زۆري داون بۆ ئه‌وه‌ي له‌كاتي تاقيكردنه‌وه‌كاندا بيركردنه‌وه‌يان به‌هێز ببێت‌و خێرا وه‌ڵام بده‌نه‌وه، توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه به‌هۆي پۆتاسيۆمه‌وه مۆز وريايي زياتر ده‌به‌خشێ.
قه‌بزبوون
خواردني مۆز زۆر به‌سووده بۆ رزگاربوون له‌قه‌بزبوون، ئه‌و كه‌سانه‌ي تووشي ئه‌م حاڵه‌ت ده‌بن ده‌توانن له‌بري ده‌رمان مۆز بخۆن.
سه‌رئێشه
يه‌كێك له‌خێراترين چاره‌سه‌كاني سه‌رئێشه بريتييه له‌خواردني شه‌ربه‌تي مۆز به‌هه‌نگوينه‌وه، چونكه ئه‌و خواردنه‌وه‌يه ئاستي شه‌كر له‌شدا رێكده‌خات‌و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌هۆي ئه‌وه‌ي بڕێكي زۆري ڤيتامين (B) تێدايه، بۆيه زۆر به‌سووده بۆ هێوركردنه‌وه‌ي مرۆڤ.
پێوه‌داني مێشوله
كه مێشوله پێوه‌ت ده‌دات له‌باتي ئه‌وه‌ي بيخورێنيت ديوي ناوه‌وه‌ي توێكڵي مۆز بده له‌شوێني برينه‌كه، خۆت تاقي بكه‌ره‌وه‌و بزانه چه‌نده به‌سووده بۆ نه‌هێشتني خوروو چاككردنه‌وه‌ي.
كێشي زۆر
توێژينه‌وه‌يه‌كي په‌يمانگاي زانستي ده‌روني نه‌مسا سه‌لماندوێتي زۆربه‌ي ئه‌و كه‌سانه‌ي قه‌ڵه‌و ده‌بن له‌و جۆره‌ن كه به‌هۆي په‌ستاني كاره‌وه بڕێكي زۆر خواردن ده‌خۆن، بۆيه رێنمايي ده‌كات كه له‌بري خورادن له‌و كاتانه‌دا مۆز بخۆيت باشتره كه جگه له‌وه‌ي قه‌ڵه‌وت ناكات، هاوكات يارمه‌تيت ده‌دات بۆ به‌رگه‌گرتني ئه‌و په‌ستانه‌ي ده‌كه‌وێته سه‌رت.
نه‌خۆشي گه‌ده
مۆز زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردني نه‌خۆشييه‌كاني گه‌ده، به‌تايبه‌تي ئه‌و برينه‌ي له‌گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت (قرحه) به‌هۆيه‌وه ئازار كه‌م ده‌بێته‌وه‌و برينه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
راگرتني پله‌ي گه‌رما
زۆر توێژينه‌وه‌ي پێشوو سه‌لماندويانه كه مۆز ئێجگار به‌سووده له‌دابه‌زاندني پله‌ي گه‌رما، به‌تايبه‌تي له‌وه‌رزه زۆر گه‌رمه‌كاندا، بۆ نموونه له‌وڵاتێكي وه‌ك تايله‌ند پێش له‌دايكبوون مۆز ده‌درێت به‌ژني دوگيان بۆ ئه‌وه‌ي پله‌ي گه‌رماي له‌شي منداڵه‌كه له‌ئاستێكي مامناوه‌ندا رابگرێت.
خه‌م‌و خه‌فه‌ت
مۆز ئێجگار به‌سووده بۆ ره‌وينه‌وه‌ي خه‌م‌و خه‌فه‌ت، يارمه‌تي مرۆڤ ده‌دات ئاسووده بێت‌و له‌كاتي گونجاو‌دا چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كاني بدۆزێته‌وه.
جگه‌ره كێشان
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي ده‌يانه‌وێت واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنن، مۆز زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي بڕي نيكۆتين له‌له‌شداو يارمه‌تيدانيان له‌وازهێناني جگه‌ره.
هيلاكي
ئه‌و پۆتاسيۆمه‌ي له‌مۆزدا هه‌يه واده‌كات لێداني دڵ هاوسه‌نگ بێت‌و به‌باشي ئۆكسجين بگاته هه‌موو به‌شه‌كاني له‌ش، هه‌روه‌ك چۆن هاوسه‌نگي ئاو له‌له‌شدا راده‌گرێت‌و هيلاكي مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه.
جه‌ڵته‌ي مێشك
توێژينه‌وه‌كان سه‌لماندويانه ئه‌و كه‌سانه‌ي رۆژانه مۆزێك ده‌خۆن به‌رێژه‌ي 40% زياتر مه‌ترسي توشبونيان به‌جه‌ڵته‌ي دڵ له‌سه‌ر نامێنێت.
روه کخور