• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2929
  • چوار شەممه 7/1/1392
  • رۆژژمێر :

هێمن موكرياني شاعير

محه‌مه‌د ئه‌مين شێخولئيسلامي موكرياني‌ ناسراو به‌هێمن يان هێمن موكرياني شاعير. هێمن موكرياني‌ نووسه‌رو وه‌رگێڕي گه‌وره‌ي كورده‌. هێمن له‌به‌هاري 1921 له‌دايكبووه‌و له‌14ي ئه‌پريلي ساڵي‌ 1986يشدا له‌ورمێ‌ كۆچي دوايي كردووه‌.

هێمن كوڕي سه‌يد حه‌سه‌ني موكري‌، له‌بنه‌ماڵه‌ي مه‌لا جامي چۆڕي بووه‌. دايكي ناوي زه‌ينه‌ب‌و كچي شێخي بورهان بووه‌ كه‌ ئێستا بنه‌ماڵه‌يه‌كي گه‌وره‌ي موكريانن. هێمن به‌هاري ساڵي 13ظ ظ ي هه‌تاوي به‌شه‌وي جه‌ژني‌ به‌رات له‌گوندي لاچيني سه‌ر به‌شاري مه‌هاباد له‌دايكبووه‌. وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ كاتێك هێمن له‌دايكبووه‌، شيري دايكي وشكي‌ كردووه‌و به‌شيري ژنێكي ديكه‌ گۆشكراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌كاتي‌ له‌دايكبووني هێمنه‌وه‌، دايكي‌ له‌شي‌ ساغي‌ به‌خۆيه‌وه‌ نه‌بينيوه‌.

هێمن شاعيري گه‌ل، شاعيري عيشق‌و ئازادي، دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ي هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ي له‌لێدان كه‌وت، بۆ گه‌له‌كه‌ي‌و ئازادي نيشتمان لێيدا. خۆي‌ ده‌ڵێت "تاوه‌كو دوا پشوو ڕێبواري رێگه‌ي عيشق‌و ئازاديم، ئه‌گه‌ر بێجگه‌ له‌ناكاميش نه‌بينم، به‌رهه‌مێكي تر".

به‌رهه‌مه‌كاني‌ مامۆستا هێمن بريتين له‌:

1ـ تاريك‌و ڕوون (شيعرو په‌خشان) 1974.

2ـ پاشه‌ڕۆك (شيعرو په‌خشان).

3ـ توحفه‌ي موزه‌ففه‌رييه‌ (فۆلكلۆري كوردي، كه‌ كاري ئۆسكارمانه‌و هێمن وه‌ريگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زماني كوردي).

4ـ شازاده‌و گه‌دا.

5ـ قه‌ڵاي دمدم.

6ـ هه‌واري خاڵي.

7ـ چه‌پكێ‌ گوڵ‌، چه‌پكێ‌ نێرگز.

8ـ ئه‌فسانه‌ كوردييه‌كان (كاري قه‌نات كۆردۆ كه‌ هێمن وه‌ريگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زماني فارسي).

9ـ ناڵه‌ي جودايي، شيعر 1979.

10ـ پاشه‌ڕۆكي مامۆستا هێمن، كۆمه‌ڵه‌ وتار، مه‌هاباد 1983.

 كۆچي دوايي

هێمن له‌وكه‌سانه‌ بوو كه‌ ته‌مه‌ني مێردمنداڵي‌و لاوي‌و پيري خۆي له‌سه‌نگه‌ري فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌ب‌و فۆلكلۆرو شۆڕشدا به‌ختكردو وه‌ك مۆم سووتاو رێگه‌ي پاشه‌ڕۆژي بۆ رووناككردين. پاش ده‌رچووني چوار ژماره‌ له‌سروه‌ي ره‌نگيني كوردستان، مۆمي ژياني هێمن دوايين فرمێسكي هه‌ڵوه‌راندو له‌29ي خاكه‌لێوه‌ي ساڵي 1365ي هه‌تاويدا بۆ هه‌ميشه‌ ماڵئاوايي لێكردين‌و له‌سه‌ر وه‌سيه‌تي خۆي له‌گۆڕستاني (بوداق ‌سوڵتاني) له‌شاري مه‌هاباد به‌خاكيان سپاردووه‌.

سه رچاوه :ئاژانسی هه والی ئاخو