• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2397
  • چوار شەممه 8/9/1391
  • رۆژژمێر :

ڕێوڕه‌سمي سه‌ره‌خۆشيي بابان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕێوڕه‌سمي سه‌روخۆشي بۆ شوکروڵڵا بابان، پێشکه‌شکار و بێژه‌ي کوچکردووي کورد، له‌ مزگه‌وتي مه‌لاوه‌يسي شاري سنه‌ به‌ڕێوه‌چووه.

‌ به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له‌م ڕێوڕه‌سمه که‌ ئێواره‌ي ڕۆژي هه‌يني 23ي نۆڤێمبێر/ 3ي سه‌رماوه‌ز، به‌ ئاماده‌بووني فۆئاد و بابه‌کي بابان و چه‌ند که‌سي ديکه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ي خوالێخۆشبوو به‌ڕێوه‌چو، له‌ لايه‌ن جه‌ماوه‌رێکي زۆري ئه‌ده‌بي و فه‌رهه‌نگي کورد و دانيشتووي شار سنه‌وه‌ پێشوازي لێکراو و چه‌ندين که‌سايه‌تي ناسراوه‌ي فه‌رهه‌نگي له‌ وته‌دانه‌کانياندا يادي ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌يان به‌رز ڕاگرت. فۆئاد بابان، کوڕي گه‌وره‌ي پێشکه‌شکاري "کارواني هه‌ڵبه‌ست و گوراني"، له‌ سه‌ره‌تاي ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا وێڕاي به‌خێرهێناني جه‌ماوه‌ري به‌شداربوو، وتي: ئێمه‌ شانازي به‌ باوکێک ده‌که‌ين که‌ بۆ به‌رز ڕاگرتني فه‌رهه‌نگي کوردي بێ نه‌وه‌ستان هه‌وڵيدا. بێژه‌ري به‌شي هه‌واڵي که‌ناڵي يه‌که‌مي ته‌له‌فزيۆني ئێران وتيشي: باوکم هۆگرييه‌کي زۆري به‌ که‌لتووري کورد و ئێرانييه‌وه‌ بوو و بۆ سه‌ربه‌رزي ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ گه‌لێ تێکۆشا و ئه‌مڕۆ که‌ ده‌بينينن خه‌ڵکي کورد ئاوا به‌ گه‌رمي له‌ ڕێوڕه‌سمي سه‌روخۆشييه‌که‌يدا به‌شداري ده‌که‌ن، ده‌زانين که‌ زه‌حمه‌ته‌کاني بێهووده‌ نه‌بووه‌ و ده‌سکه‌وتي به‌رزيان بووه‌ له‌ دڵي جه‌ماوه‌ردا. له‌ درێژه‌دا عه‌بدولمۆئمێن مه‌ردووخ، کوڕي خوالێخۆشبوو، ئايه‌توڵڵا مه‌ردووخ پێداچوونه‌وه‌يه‌کي به‌ ژيان و که‌سايه‌تي شوکروڵڵا بابان بوو، تا ديکه‌ي ئه‌ندامي بنه‌ماڵه‌ي مه‌ردووخه‌کان، ئه‌م پێداچوونه‌وه‌ له‌ ناو ده‌قي گه‌شه‌سه‌ندني ئه‌ده‌بي کوردي تاوتۆي بکات. ماجد مه‌ردووخ ڕۆحاني نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئێديتۆري کورد، له‌ گه‌ڵ پێداچونه‌وه‌ به‌ پێگه‌ي تايبه‌تي شوکروڵڵاي بابان و به‌رنامه‌ي "کارواني هه‌ڵبه‌ست و گوراني" و کاريگه‌ربووني له‌ جێگرکيردني زماني کوردي له‌ ژياني ڕۆژانه‌دا، ڕه‌خنه‌ي گرت له‌ پرسي ژياني سه‌خڵه‌تي هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ديباني کورد. يه‌حيا سه‌مه‌دي، رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێري کوردپرێس،وته‌ده‌ري ديکه‌ي ڕێوه‌ڕه‌سمي سه‌ره‌خۆشي، له‌ لاي خۆيه‌وه‌ دواي به‌ر نرخاندي ژياني پڕ به‌رهه‌مي بێژه‌ري پێشووي ئێزگه‌کاني تاران، ورمێ و کرماشان، ڕايگه‌ياند: له‌گه‌ڵ باشتربووني بارودۆخي به‌رهه‌مهێناني فه‌رهه‌نگي له‌ کوردستان، ده‌بينين که‌ چۆن ئه‌ده‌بي گه‌لاني هاوسيش گه‌شه‌ ده‌ستينيت و ئه‌مه‌ش واته‌ توانسته‌کاني ئه‌ده‌بي کوردي له‌سه‌ر کۆي دانيشتواني ئێران کاريگه‌ري هه‌يه‌. دواتر مامۆستا حيسام ئه‌ددين ئه‌ميني، شاعێر و فه‌رمانبه‌ر و هاوکاري ساڵاني زووي شوکروڵڵاي بابان له‌ ئێزگه‌ي تاران، له‌ پشت ترێبۆني مزگه‌وتي مه‌لاوه‌يسي شاري سنه‌، له‌ باره‌ي وردبيني و تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ئه‌م بێژه‌ره‌ له‌ کاتي پێشکه‌شکاري به‌رنامه‌کان و شێعرخوێندنه‌وه‌کاني وتاريکي ئاڕاسته‌ کرد. مه‌سعوود وه‌رمه‌زيار هه‌واڵنێري ده‌نگ و ڕه‌نگي کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ر و پێشکه‌شکاري ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ‌له‌ کۆتايي سه‌روخۆشي به‌ خوێندنه‌وه‌ي چه‌ند کۆپله‌ شێعرێک له‌ به‌رهه‌مه‌کاني شاعێر، بێژه‌ر و شانۆنووسي کورد کۆتايي به‌ ڕێوره‌سمه‌که‌ هێنا. شوکروڵڵاي بابان حه‌وته‌ي ڕابردوو له‌ ته‌مه‌ني 89 ساڵيدا له‌ تاران کۆچي دوايي کرد و دواي ئه‌سپارده‌کردني له‌ گۆڕستاني به‌هه‌شتي زه‌هراي تاران و گرتني ڕێوڕه‌سمي سه‌ره‌خۆشي له‌ تاران، له‌ سه‌ر داواي هونه‌رمه‌نداني کورد و به‌رپرساني باڵاي فه‌رهه‌نگي ئه‌م پارێزگايه‌ و خودي بنه‌ماڵه‌که‌ي، ڕێوڕه‌سمێکي سه‌ره‌خۆشيي له‌ شاري سنه‌ي‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و، که‌ له‌ ساڵي 1958 له‌ بواري گه‌ڵاڵه‌داڕشتن و پێشکه‌شکاري له‌ ئێزگه‌کاني ڕاديۆ تاران، ئازه‌ربايجاني ڕۆژئاوا و کرماشان چالاک بوو، چه‌ندين به‌رهه‌مي نووسراوه‌ي مێژوويي و زمانناسي و جۆگرافياناسي وه‌ک سه‌ڵاحه‌ددين ئه‌يووبي، جۆگرافياي کوردستان و فه‌رهه‌نگي وشه‌ي بابان لێ به‌جێماوه. شاياني باسە خوالێخۆشبوو شوكروڵڵا بابان يەكێك لە يەكەم بێژەراني ڕاديۆ كورديي تاران بوو. ئەمرۆش شەست و شەشەمين ساڵوەگەڕي دامەزراني راديۆ كوردي تارانە . شەست و شەش ساڵ لەمەوبەر لە چواري سەرماوەزي 1325ي هەتاوي بەرامبەر بە 25ي نوامبەري 1946ي زاييني ڕاديۆ كورديي تاران بۆ يەكەم جار بەرنامەكاني خۆي بە زماني كوردي لەتارانەوە بڵاو كردەوە . ڕاديۆ كورديي تاران ياد و بيرەوەري ئەو بەڕێزە بەرز ڕادەگرێ.

سه رچاوه:

http://sorani.irib.ir