عه‌ره‌فه ڕۆژێک له چه‌شني شه‌وي قه‌در
عه‌ره‌فه له جێژنه گه‌وره‌کانه ، هه‌رچه‌ن به ناو جێژن ناوبانگي نيه و ڕۆژێکه خواي گه‌وره به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه کردووه بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکهکاري خۆي بڵاو کردووه بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تر و تووڕه‌تره . (1)
ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زره‌تي زهينۆلعابدين(ر.خ) له ڕۆژێ عه‌ره‌فه ده‌نگي ههژارێکي بيست که له خه‌ڵک داواي يارمه‌تي ئه‌کرد . حه‌زره‌ت فه‌رمووي : هاوار بۆ! تۆ له غه‌يري خوا داواي يارمه‌تي ئهکهي ؛ له حاڵێکدا له‌م ڕۆژه‌دا ئۆمێدي ئه‌وه هه‌يه که چاکه و ڕۆحمي خوا بکه‌وێته به‌ر ئه‌وانه‌ش که له سکي دايکياندان و به‌خته‌وه‌ر ببن ؟ (2)
ده‌گێڕنه‌وه له حه‌زره‌تي سادق(ر.خ) : " که‌سێ که له مانگي ڕه‌مه‌زان خوا له‌و خۆش نه‌بي تا ڕه‌مه‌زاني داهاتوو خوا لێي خۆش نابێ ؛ مه‌گه‌ر له ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا ." (3) به وتهييکي تر ته‌نيا هۆمێدي ئه‌و که‌سانه‌ي که له مانگي ڕه‌مه‌زان خوا له‌وان خۆش نابي ، ڕۆژي عهرهفهيه .
عه‌ره‌فه له جێژنه گه‌وره‌کانه ، هه‌رچه‌ن به ناو جێژن ناوبانگي نيه و ڕۆژێکه خواي گه‌وره به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه کردووه بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکهکاري خۆي بڵاو کردووه بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تر و تووڕه‌تره .
چاکترين کرده‌وه له ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا نزاي عهرهفهيه و له نێو ڕۆژه‌کاني ساڵدا ئه‌و ڕۆژه بۆ نزا کردن تايبه‌ته . به سه‌رنجێک به ڕوداوهکاني ساڵ ئهبێنين که خواي گه‌وره زۆرتر شه‌وي دياري و ته‌رخان کردووه بۆ نزا کردن ، وه‌کوو شه‌وي قه‌در ، شه‌وي نيوه‌ي شه‌عبان و ... ته‌نيا ڕۆژێ که دياري کراوه بۆ نزا و پاڕانه‌وه‌ي گشتي ، ڕۆژي عهرهفهيه .
ڕۆژي عه‌ره‌فه بۆ نزا و پاڕانه‌وه‌ي زۆري هه‌يه ؛ به‌ڵام له ناو هه‌مووياندا ، نزاي عهرهفهي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) خاوه‌ني جێگا و مهقامێکي تايبه‌ت و مه‌زنه و له ڕاستيدا په‌تي ترين و قووڵترين زانسته يهکتاپهرهستانه و خواييه‌کان له ناو ئه‌م نزادا ، له‌سه‌ر زماني سه‌روه‌ري شه‌هيدان(ر.خ) هاتووه .
پانووس :
1 . ره‌سول جهعفهريان، آثار اسلا‌مي مکه و مدينه، چاپه‌مه‌ني مه‌شعه‌ر .
2 . مفاتيح الجنان، کرده‌وه‌کاني ڕۆژي عه‌ره‌فه .
3 . مفاتيح الجنان ، گه‌وره‌يي مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زان.
سه‌رچاوه : کتێبي : نيايش حسين (ر.خ)