24 پڕۆژه به بودجه‌ی نزیک به 17 میلیارد تمه‌ن ده‌کرێته‌وه
فه‌رمانداری مه‌ریوان به ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی ده‌یه‌ی فه‌جری ئه‌مساڵ له‌م شاره وتی: له ڕۆژانی ده‌یه‌ی فه‌جری ئه‌مساڵ زیاتر له 24 پڕۆژه له‌وان پڕۆژه و گه‌ڵاڵه‌کانی کشتوکاڵ، به‌رهه‌مهێنه‌ری، خزمه‌تگه‌یاندن، وه‌رزشی و ئاوه‌دانکاری ده‌کرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د فه‌لاحی له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئیداری شاری مه‌ریوان که به به‌شداریی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌م شاره له هۆڵی فه‌رمانداری به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژانه به بودجه‌ی نزیک به 17 میلیارد تمه‌ن ده‌کرێنه‌وه و ده‌چنه قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه.
فه‌لاحی ڕوونیشی کرده‌وه: به‌رنامه‌کانی ئه‌مساڵ له ده‌یه‌ی فه‌جری ئه‌مساڵ بریتین له به‌رنامه‌کانی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، ئاوه‌دانکاری و... .